خزمەتگوزاریەکانی منداڵپارێزی و کاروباری کۆمەڵایەتی

ئەگەر منداڵ یان خێزانەکە پێوێستیان بە یارمەتی هەبێ، ئەرکی خزمەتگوزاری کاروباری کۆمەڵایەتیە کە یارمەتی بدات. پارمەتی و پشتیوانی پێویستە بەگوێرەی دەرفەت هەرچی زووتر پێشکەش بکرێت- پێس ئەوەی کێشەکان سەرهەڵبدەن.

یارمەتی لە کوێوە؟

لە فنلەندا چەندین خزمەتگوزاری هەیە کە یارمەتی خێزان دەدەن، کە ئاراستەکەیان بۆ هەموو ئەو منداڵ و خێزانانەیە کە لە فنلەندا دەژین. سەرەڕای ئەوەش دەتوانرێت بۆ باری کێشەی تایبەتی لە منداڵ پاریزان و خزمەتگوزاری کاروباری کۆمەڵایەتیەوە یارمەتی بەدەست دێت، کە دواتر زیاتر باسی دەکەین

خزمەتگوزاریەکانی خێزانی منداڵدار

هەموو دایکان و باوکان بەرەوڕووی ساتێکی قورس وسەخت لە پەروەردەکردنی مندالەکانیان دەبنەوە. زۆربەی کێشەکان بە یارمەتی بنەماڵەکە و کەسانی نزیکی تر چارەسەردەکرێت. لە فنلەندا هەروەها ئەرکی کۆمەڵگایە یارمەتی دایکان وباوکان و منداڵان بدات.

ماڵى خێزانى پیشەیی (Ammatillinen perhekoti)

ماڵى خێزانی پیشەیی، شێوازێکە لە پێڕاگەیشتنی خێزانی، وە مەبەست لە ماڵێکە کە مۆڵەتنامەی یاسایی بۆ ئیشکردن وەک ماڵێکى خێزانیى بۆدەرچووە.

فەرهەنگۆك

لەم فەرهەنگۆکەدا باس لە مانای گرنگترین ئەو دەستەواژانە دەکرێت کە پەیوەندیان بە منداڵپارێزیەوە هەیە.

خانەى پاراستن (Turvakoti)

خانەى پاراستن شوێنێکە بۆ داڵدەدانی ئەو کەسانەی رووبەڕووی توندوتیژی خێزانی بوونەتەوە یان مەترسی بەرتوندوتیژی کەوتنیان لە سەرە. دەکرێ لە هەر کاتێکی شەوورۆژدا بە تەنهایی یان…

ئێشکگریی بواری کۆمەڵایەتى (Sosiaalipäivystys)

ئێشکگریی بواری کۆمەڵایەتی، لە هەموو دۆخە چاوەڕواننەکراوەکاندا، لە هەموو سەعاتەکانی شەو و رۆژدا و لە هەموو رۆژەکانی هەفتەدا بەرۆژەکانی پشووی کۆتایی هەفتەشەوە، ئامادەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری‌یە….