Skip to content

""

پێڕاگەیشتنی جێگر

 

ئەگەر منداڵ لەماڵەوە ئەمن و ئاسایشی نەبێت یاخود منداڵەکە خۆی مەترسی لەسەر خۆی دروست بکات، نەشتوانرێ لە رێگای ترەوە هیچ کاریگەریەك لەسەر ئەو دۆخە دابنرێ، ئەوا لە رێگەی پێراگەیشتن جێگرەوە، سەرپەرشتی، پەروەردە و گەشەکردنی منداڵەکە زەمانەت دەکرێت. جێگۆرکێیەکە مەرج نیە بەمانای خستنە ژێر سەرپەرشتی کاربەدەستانەوە  بێت.

مەبەست لە پێراگەیشتنی جێگر ئەوەیە کە کاروباری پێڕاگەیشتن و پەروەردەی منداڵێك کە خراوەتە ژێر سەرپەرشتیی کاربەدەستانەوە، ئەو منداڵەی بەشیوەی پەلە جێگۆڕکێی پێکراوە یان لەسەر بڕیاری کاتی دادگای کارگێڕی جێگۆركێ پێکراو لە دەرەوەی ماڵی خۆ رێکدەخرێت.

ئەگەر منداڵ لە ژێر مەترسیدا بێت بەپەلە جێگۆڕکێی پێ دەکرێت

 

ئەگەر منداڵ لە ژێر مەترسی دەسبەجێدا بێت و کەس لە نزیکەکانى منداڵەکە نەتوانێت سەرپەرشتی بکات، ئەوا منداڵپارێزی منداڵەکە دەبات بۆ شوێنێکى ئەمن. بەمەش دەگوترێت جێگۆرکێی پەلە.

بڕیاری  جێگۆرکێ  ی بەپەلە هەمیشە کاتییە. ئەمەش بۆ نموونە لەو کاتەدا ئەنجام دەدریت، ئەگەر دایك و باوك ئەوەندە مەستبن یان بە ماددەی هۆشبەر تێوەگلابن، کە نەتوانن ئاگادارى منداڵەکەیان ببن یان ئەگەر منداڵی بچوك بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ بەتەنهایی بەجێ بهێڵدرێت. منداڵیش دەتوانێ بە رەفتاری خۆی مەترسی لەسەر خۆی دروست بکات بۆ نموونە لەرێگەی بەکارهێنانی ئەلکحول و مادەی هۆشبەرەوە. ئەگەر منداڵ لە ژیر مەترسی دوستبەجێدا بێت، ئەوا بڕیاری جێگۆرکێی بەپەلە دەدریت سەرەڕای ئەوەی منداڵەكە یان دایك وباوکی رازی نەبن ولە دژی بن.

کارمەندی منداڵپارێزی مافی بەرفراوانی هەیە و دەستی ئاواڵەیە لە بڕیاردان لەسەر کاروباری منداڵەکە لەو کاتەدا کە جێگۆرکێ کراوە. لە ماوەیەدا ئەوان بەهەرحال هاوکاری چڕوپر لەگەڵ سەرپەشتکاران و دایك وباوكی منداڵەکە دەکەن، بارودۆخى خێزانەکە و جۆری ئەو یارمەتىیەی پێویستییان پێیەتی، ڕووندەکرێنەوە. ئامانجیش لەمە ئەوەیە، کە منداڵ لە بارودۆخێکی ئاسایشدا بگەڕێتەوە بۆ ماڵ. کارمەندى کۆمەڵایەتى هەڵیدەسەنگێنێت، کە ئایا کاتی کۆتاییهێنان بە جێگۆرکێ هاتووە، هەر خۆی بڕیاری کۆتاییش لەسەر جێگۆڕکێکە دەردەکات. ئەگەر هەڵسەنگاندنەکە ئەوە بێت، کە گەڕانەوەى منداڵ بۆ ماڵەوە بۆی ئاساییش نیە، ئەوا ئەو دەم دەست دەکرێت بە ئامادەکاری بۆ خستنە ژێر سەرپەرشتیى کاربەدەستانەوە.

 

خستنە ژێر سەرپەرشتیی کاربەدەستان، دواهەمین هەڵبژاردەیە

خستنە ژێر سەرپەرشتیی کاربەدەستان بەو مانایە دێت کە لە دەرەوەی ماڵەوە چاودێری لە منداڵ دەکرێت. وئەمەش دواهەمین کردارە کە دەگیرێتە بەر، ئەویش لە کاتێکدا کە کێشەکان بەڕاستى جێی مەترسی بن یاخود ماوەیەکی زۆریان خایاندبێت. بەگشتى پێش خستنە ژێر سەرپەرشتیی کاربەدەستانەوە زۆر شتی تر ڕوویداوە، وبە شێوەی جۆراوجۆر هەولدرابێت کە یارمەتى منداڵەکە و خێزانەکە بدرێت. کاتێك کە هیچ رێگایەكی تر نەمابێ بۆ یارمەتی دان یاسا فەرمان دەدات، کە منداڵەکە بخرێتە ژێرسەرپەرشتیی کاربەدەستانەوە. لە هەرحاڵدا کاربەدەستان هاوکاری چڕوپر لەگەڵ سەرپەرشتکاران و دایك وباوکەکە دەکەن، کارمەندان بۆیان نیە بۆ نموونە لەسەر ئایینی منداڵەکە بڕیار بدەن.

 

خستنە ژێر سەرپەرشتی کاربەدەستان پێکەوە بەهاوکاری بنەماڵە ئامادەکاری بۆ دەکرێت

 

خستنە ژێرسەرپەرشتی کاربەدەستانەوە پرۆسەیەکی درێژخایەنە، کە بەگشتی لەگەڵ بنەماڵەکەدا پێکەوە کاروبارەی ئامادەکاری بۆ دەکرێت. بەشی هەرەزۆری خستنە ژێر سەرپەرشتی کاربەدەستانەوە بە هاوکاری ولێکدەگەیشتن لەگەڵ منداڵەکە و بنەماڵەکە ئەنجام دەدریت.

هەمیشە هۆیەکانی خستنە ژێرچاودێرتی کاربەدەستانەوە بە شێوازی نووسین دەبێ باس بکرێت. کارمەندەکانی منداڵپارێزی هەموو ئەو زانیاریانە کۆدەکەنەوە کە کاریگەریان لەسەر مەسەلەکە هەیە و هەروەها گوێ لە بیروبۆچونى خێزانەکە دەگرن. لە هۆیەکانی خستنە ژێرسەرپەرشتی کاربەدەستاندا دەبێ ئەوە باس بکرێت کە:

  • دەبێت هۆکار بخرێتە ڕوو کە بە چ شێوەیەک ئاساییشى منداڵەکە کەوتووەتە مەترسیەوە.
  • ئاماژە بکرێت، کە پێشتر بە چ شێوەیەک هەوڵدراوە یارمەتى منداڵەکە بدرێت و بۆچی ئەم ڕێگایانە کافی نەبوون.
  • دەبێت هۆکار بخرێتە ڕوو، کە چۆن خستنە ژێر سەرپەرشتیی کاربەدەستان یارمەتى منداڵەکە دەدات و بۆچى ئەوە بۆ منداڵەکە هەڵبژاردەیەکى باشترە وەك لەوەى کە لە ماڵەوە بمێنێتەوە.

دایك و باوکەکە و منداڵەکە مافى ئاشنابوونیان هەیە بەو بەڵگەنامانەی، کە تێیایاندا هۆکارەکانی خستنە ژێر سەرپەرشتی کاربەدەستان، خراونەتە ڕوو. هەروەها دەبێ چاوپێکەوتن لەگەڵیاندا رێکبخرێت کە تێیدا هۆیەکانی خستنە ژێر سەرپەرشتی کاربەدەستانیان بۆ روون بکریتەوە.

 

هەندێ جار بڕیاری خستنە ژێر سەرپەرشتی کاربەدەستان بەناچاری دەدرێت، سەرەڕای ئەوەی خێزانەکە لەدژی رادەوەستن

 

ئەگەر منداڵەکە پێی نابێتە تەمەنی ١٢ ساڵیەوە یان سەرپەرشتکارەکانى ڕازى نەبن لەسەر خستنە ژێر سەرپەرشتی کاربەدەستانەوە، ئەوا دادگا بڕیار لەسەر بابەتەکە دەدات.   دادگای بەڕێوەبەرایەتی  لە بارودۆخەکە دەکۆڵیتەوە و بڕیار لەسەر ئەوە دەدات، کە چی بە بەرژەوەندی منداڵەکەیە. دەتوانرێ سکاڵا لەسەر بڕیاری دادگای بەڕیوەبەرایەتی بدرێ و بۆ دادگای باڵاتری بەرێوەبەرایەتی بەرزبکرێتەوە.

لەو کاتانەدا کە بیروبۆچۆنی ناکۆك لەسەر بابەتەکە هەیە کارمەندە کۆمەڵایەتیەکان دەبێت ڕاوێژی خێزانەکان بکەن. ئەمەش ماناى ئەوەیە کاتێك کە بە منداڵ یان بە دایك و باوکەکەى بڕیارى خستنە ژێر سەرپەرشتی کاربەدەستان ڕادەگەیەندرێت، هەروەها دەبێ کارمەندەکان پێیان ڕابگەێنن، کە چۆن دەتوانن سکاڵا لە ئاست ئەو بڕیارانە بەرزبکەنەوە و لە کوێ سکاڵا بکەن.

خستنە ژێر سەرپەرشتی کاربەدەستان هەمیشە بابەتێکى سەخت و ئاڵۆزە، مەبەستەکەشى ئەوە نییە کە دژایەتى کەس بکرێت، بەڵکو بەمەبەستی یارمەتیدانى منداڵ و بنەماڵەکەیەتی.

منداڵى خراوە ژێرسەرپەرشتی کاربەدەستان دەگوێزێتەوە کە لەلای خێزانی چاودێر بژی یاخود بۆ بنکەی منداڵپارێزی دەچێ

چاودێریى جێگر ئەو مانەیە دەبەخشێت، کە ئەو منداڵەى جێگۆڕکێی بۆ کراوە، لە دەرەوەى ماڵى خۆى سەرپەرشتی دەکرێت. بەگشتى منداڵى خراوە ژێر سەرپەرشتیی کاربەدەستانەوە یان لە لاى  خێزانی چاودێر  یاخود لە  بنکەی منداڵپارێزی  دەژى. پێش ئەوەى کە منداڵەکە لە دەرەوەى ماڵەکەى  جێگۆڕکێ  بکرێت، دەبێت کارمەندى منداڵپارێزی ڕوونى بکاتەوە، کە ئایا کەسێکی نزیك لە منداڵەکە دەتوانێت سەرپەرشتیی منداڵەکە بکات. لە کاتى هەڵبژاردنى شوێنى سەرپەرشتیی جێگۆرکێ دا بە پێى دەرفەت دەبێت ڕەچاوى بابەتی زمان و کولتوورى و ئاینى منداڵەکە بکرێت.

دەبێ هۆکارەکانی خرانە ژێر سەرپەرشتی و هەروەها ئامانجەکانى خرانەژێر چاوەدێری جێگر بۆ منداڵەکە ڕوونبکرێنەوە. دەبێت بەشێوەیەکى کافی بوار بڕەخسێنرێت بۆ منداڵەکە کە چاوی بەو کارمەندە کۆمەڵایەتییە بکەوێت کە لەکاروبارەکانی لێپرسراوە،

 

پەیوەندی گرتن لەکاتی خستنە ژێر سەرپەرشتی کاربەدەستانەوە

منداڵەکە کە خراوەتە ژێر سەرپەرشتی کاربەدەستانەوە پەیوەندی بە دایك وباوکیەوە ناپچرێ. منداڵەکە مافى دیتنی دایك و باوکى و کەسە نزیکەکانى هەیە و دەتوانێت پەیوەندییان پێوە بکات. هەموو ئەم بابەتانە هەروەها لە  نەخشەی کاردار (تەماشای فەرهەنگۆك بکە) دا دەنووسرێن. پەیوەندی بە دایك وباوکەوە تەنیا کاتێك دەتوانرێ سنووردار بکرێت ئەگەر هۆی ئەوەی بەدەستەوە کە زیانی بۆ منداڵەکە هەبێ. ئەو کاتە دەبێ بڕیاری لەسەر بدرێ، کە دەشتوانرێ سکاڵای لەسەر بکرێت. منداڵێك کە پێی نابێتە تەمەنی ١٢ ساڵیەوە مافی هەیە ئەگەر خۆی خوازیار بیت  چاوى بە دایك و باوکى نەکەوێت.

 

خستنە ژێر سەرپەرشتی کاربەدەستانەوە تا ئەو کاتە دریژە دەخایەنێت کە منداڵەکە پێویستی پێی دەبێ

ماوەی بڕیاری خستنە ژێر سەرپەرشتیی کاربەدەستان کراوەیە، واتا تا ئەو کاتەی منداڵ پێویستى پێیەتى. ماوەى خایاندنى بۆ نموونە دەکەوێتە سەر ئەوەى کە لەو ماوەى جێگۆڕکێ‌دا دایك و باوکەکە چەندە بە باشی دەتوانن بە خۆیان و کاروبارەکانیان ڕابگەن. منداڵپارێزی هەوڵ دەدات لەماوەى خستنە ژێر سەرپەرشتیی کاربەدەستاندا، کاروباری یارمەتیدەرانە بۆ منداڵ و خێزانەکەى ڕێکبخات بەو مەبەستەی منداڵەکە بتوانێت بۆ ماڵەوە بگەڕێتەوە. کارمەندى بەرپرس لە کاروبارى منداڵەکە دەبێت بەلایەنى کەمەوە ساڵى جارێك هەڵسەنگادنى خۆى بکات سەبارەت بەوەى، کە ئایا درێژە بدرێت بە خستنە ژێر سەرپەرشتیی کاربەدەستانەوە یان نا. خستنە ژێر سەرپەرشتیی کاربەدەستان بۆ هەر منداڵێك دواجار کاتێك کۆتایى پێدێت کە منداڵ تەمەنی ١٨ساڵی پڕدەکاتەوە و دەبێتە گەورەساڵ.

 

 

ئەمەی دواتر بخوێنەرەوە

چاودێری پاشینە

چاودێری پاشینە

رێگاکانی مافپارێزی

رێگاکانی مافپارێزی

وەك کارداری منداڵپارێزی

وەك کارداری منداڵپارێزی

فەرهەنگۆك

لەم فەرهەنگۆکەدا باس لە مانای گرنگترین ئەو دەستەواژانە دەکرێت کە پەیوەندیان بە منداڵپارێزیەوە هەیە.

فەرهەنگۆك

دایبخه