
پشتیوانی بۆ پەیوندی نێوان دوو هاوسەر
لەناو خێزانی منداڵداردا گرنگە کە ئاگاداری لە خۆشی خۆتان و پەیوەندی هاوسەرێتیتان بکەن. لەتاو سەرقالی کاروباری رۆژانە لەوانەیە پەیوەندی هاوسەرێتی دایك وباوکەکە سەرنجی کەمتر بدرێ.
لە هەموو پەیوەندیەکانی هاوسەریدا لەوانەیە هەندێ کات وقۆناغ بێتە پێشەوە کە جیاوازی لە بۆچووندا گەشە بکات و کێشە ودەمەقاڵێ بەردەوام و زۆر بێت. ئازاری گەشەکردن بەشێکە لە پەیوندی نیوان هاوسەرەکان. لە هەرحاڵدا لەوانەیە کێشەکانی کاریگەری وەرگرتن و دانان لەسەر یەكتر زیاد بکات وکۆببنەوە.
لەکوێوە یارمەتی بۆ کێشەی هاوسەران بەدەست دێت؟
ڕاوێژکاران و تێراپیستەکانی یەیوندی هاوسەرێتی دەتوانن یارمەتی کێشەکانی هاوسەران بدەن. پڕسیار بکە وبەشوێنیدا بچۆ، کە ئایا ناوچەکەت نێوەندگیری ڕاوێژگای خێزان یان تێراپیای هاوسەرەکان پێشکەش دەکات. سەبارەت بە ڕاوێژگای خێزان زیاتر بخوێنەرەوە لە ماڵپەڕی خزمەتگوزاریەکانی سۆشیالی خێزانی منداڵدار.
سەبارەت بە کێشەی هاوسەرێتی هەروەها زۆر ڕێکخراو و ناوەندی ڕاوێژی کاروباری خێزان لە کلیسا یارمەتی پێشکەش دەکەن.
پرسیار بکە لە ناوچەکەی خۆتەوە، کە ئایا چی پشتیوانی ویارمەتیەك دەتوانرێت بەدەست بێت. بە ڕاوێژی کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی بۆ خێزانی منداڵدار ناوچەی خۆشگوزەرانی پەیوەندی بکە. هەروەها ڕاوێژگا، کارمەندانی فێرگە و باخچەی منداڵان دەزانن رێنوێنیت بکەکە لەکوێوە یارمەتی بەدەست بهێنێت.
ئەمەی دواتر بخوێنەرەوە
سەرپەرشتی منداڵ
پەروەردەی هاندەر
توندوتیژی لە خێزاندا
فەرهەنگۆك
لەم فەرهەنگۆکەدا باس لە مانای گرنگترین ئەو دەستەواژانە دەکرێت کە پەیوەندیان بە منداڵپارێزیەوە هەیە.