Skip to content

""

بوون بە کارداری سەرپەرشتی کۆمەڵایەتی

کارداربوون لە خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیدا یان لەلای منداڵپارێز بە زۆری دایک‌وباوکەکە یان منداڵ بۆ خۆی پێوه‌ندی به‌ سەرپەرشتی کۆمەڵایەتیەوە یان بە منداڵپارێزیەوە‌ بگرن و داوای یارمه‌تییان لێ ده‌که‌ن. هەروەها فێرگە یان پیشەوەرانی باخچەی ساوایان لەگەڵ خێزانەکەدا پەیوەندی بە کارمەندی سەرپەرشتی کاروباری کۆمەڵایەتیەوە بگرن، بۆ ئەوەی بتوانرێ پێویستی منداڵەکە و خێزانەکە بە یارمەتی هەڵبسەنگێندرێ.

هەروەها کاروبارەکان دەتوانرێ لە رێگەی ئاگادارکردنەوەی منداڵپارێزیەوە دەست پێ بکات. ئاگادارکردنەوەی منداڵپاریزی هەر کەسێک دەتوانێ ئەنجامی بدات، کە نیگەرانی باشگوزەرانی منداڵەکەیە و دەکرێت بە بێ ئەوەی ناوی خۆی بهێنێت ئەم ئاگاداریە بکات.

ئەوانەی کە کار لەگەڵ منداڵ و خێزاندا دەکەن ئەرکی سەرشانیانە کە ئاگاداری منداڵپاریزی ئەنجام بدەن. ئەگەر گومانی ئەوەیان هەبێت کە گەورەبوون و گەشەی منداڵەکە لە مەترسیدایە. بەگشتی کەسانی پیشەدار یەکەم جار لەسەر بابەتەکە قسە لەگەڵ خێزانەکە دەکەن. هەروەها پۆلیسیش ئاگاداری بەرزدەکاتەوە، ئەگەر خوارتەمەنێك تاوان ئەنجام بدات، یان مەشروب و مادەی هۆشبەری بەکارهێنابێت یان لەکاتی بوونی توندوتیژی ناو خێزاندا.

 ئەگەری ئەو هۆیانە چین کە دەبنە هۆیەك بۆ پێویستی بە یارمەتی دان؟

  •  لە بارودۆخ و ژیانی بنەماڵەکەدا گۆڕانکاری گەورە پێکهاتوە، کە کاریگەری لەسەر ژیانی هەموویانن دادەنێ.
  • دایک و باوك ماندوون، کێشەی دروونییان هەیە، خەمۆکی یان نەخۆشیان هه‌یه‌.
  • دایک و باوك زۆر و زۆر جار ماده‌ی هۆشبەر و مەشروب به‌کار ده‌هێنن.
  •  له‌ بنه‌ماڵه‌دا توندوتیژی به‌کار دەهێنرێ.
  •  منداڵ یان لاو کاری وا ده‌کا که‌ بۆ ئه‌و مه‌ترسیدارن. بۆ نموونه‌ راده‌یه‌کی زۆر مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌کارده‌هێنێ، تاوانکاریی ده‌کا یان چوونی بۆ‌ فێرگە پشتگوێ دەخات.
  •    منداڵ ناچار ده‌بێ ئه‌رکێکی زیاتر له‌ راده‌ی توانایی خۆی له‌ پێناوی راپه‌ڕاندنی کاروباری رۆژانه‌ی بنه‌ماڵه‌دا بگرێته‌ ئه‌ستۆ. ئه‌مه‌ش بۆ نموونه‌ کاتێک که‌ دایك و باوک به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان پێ جێبه‌جێ ناکرێت.

  پەیوەندی کردن یان ئاگاداری کردنەوە چ ئاکامێك بەشوێن خۆیدا دەهێنێ؟

کارمەندی بواری کاروباری کۆمەڵایەتی بەدیقەتەوە هەموو ئاگاداری و پەیوەندیەك هەڵدەسەنگێنێت و لەزۆربەی حاڵەتەکاندا ئەو دەست دەکات بە خەمڵاندنی بارودۆخی منداڵەکە و بنەماڵەکە. بەگوێرەی بارودۆخی منداڵەکە و بنەماڵەکەی خەمڵاندنەکە دەکرێت بەگوێرەی یاسای سەرپەرشتی کاروباری کۆمەڵایەتی هەڵسەنگاندنی پێویستی بە خزمەتگوزاریەکە بێ یان شوێنکەوتن و روونکردنەوەی بابەتی منداڵپارێزی بێ.

لە زۆربەی حاڵەتەکاندا کارمەندەکە پەیودندی بە بنەماڵەکەوە دەکات و داێك و باوکەکە و منداڵەکە بانگ دەکات تا قسەوباسیان لەگەڵدا بکات. لە کاتی هەڵسەندگاندنی باری منداڵەکە و بنەماڵەکە پێ دەچێت چاوپێکەوتنەکان چەندین جار بیت و لەوانەیە لە ئوفیسی سۆشیاڵدا، لە باخچەی ساوایاندا، لە فێرگەدا یا لەماڵی خێزانەکەدا بگیریت. بۆ یارمەتیش دەتوانرێت وەرگێڕ داوا بکرێت. لە چاوپێکەوتنەکاندا پێکەوە باسی ئەوە دەکرێت کە بۆچی ئاگاداری نیردراوە ودەتوانرێ جۆن یارمەتی منداڵەکە و بنەماڵەکە بدرێت. لەکاتی ئەم شوێنکەوتن و ڕوونکردنەوانەدا کارمەندەکە چەند جار منداڵەکە دەبێنێ هەروەها بەبێ دایك وباوکیشی دەیبینێ.

بارودۆخی منداڵەکە و بنەماڵەکە بەگوێرەی پێویست بەشێوەیەکی هەمەڵایەنە وبەرفەراوان دەدرێتە بەر لێکٶلینەوە. ئەگەر بنەماڵەکە خوازیار بێت، دەتوانرێت کەس وکاری تر و ناسیاوی منداڵەکە بۆ هاوکاری بانگ بکرێن.

 

 لێکۆڵینەوەکە لەوانەیە بەرەو بوون بە کارداری سەرپەرشتی کۆمەڵایەتی یان منداڵپارێزی بێت

ئەگەر منداڵەکە یان بنەماڵەکە کەڵك لە پشتیوانی و خزمەتگوزاریەکانی بواری کاروباری کۆمەڵایەتی وەرگرن، بەڵام بەگوێرەی یاسای منداڵپارێزی پێویستیان بە خزمەتگوزاری نیە، ئەوا بۆ ئەو ماوەیەی کە کارداری سەرپەرشتی کۆمەڵایەتین بەناو کارمەندی خۆیان بۆ دیاری دەکرێت. بوون بە کارداری سەرپەرشتی کۆمەڵایەتی ئارەزومەندانەیە.

ئەگەر بۆ پشتیوانی بارودۆخی منداڵ و بنەمالەکە پێویستی بە یارمەتی منداڵپاریزی هەبێ، ئەوا بەرنامەی بوونی منداڵەکە بە کارداری منداڵپارێزی دەست پێ دەکات. ئەو کاتە کارمەندی سۆشیالی لێپرسراو لە کاروبارەکانی بۆ دیاری دەکرێت. ئەگەر بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی پێویستی بە یارمەتی یان بەگویرەی روونکردنەوەی پێویستی بە منداڵپارێزی کارمەندەکە نیگەرانی لەسەر بارودۆخی منداڵەکە لەلا دروست ببێ، لەو حالەتەدا منداڵەکە دەکرێت بەکارداری منداڵپارێزی وکاروبارەکانی دەست پێ دەکات تەنانەت ئەگەریش منداڵەکە خۆی یان دایك وباوکی بەپێویستی نەزانن.

کاروباری بوون بە کارداری سەرپەرشتی کۆمەڵایەتی یان منداڵپارێزی دەست پێ ناکرێت، ئەگەر بەگوێرەی روونکردنەوەکان هیچ هۆیەك نەبێ بۆ نیگەران بوون، وهەروەها منداڵەکە یان بنەماڵەکەی پێویستیان بە پشتیوانی ویارمەتی نەبێ.

لە دەسپێکی کارداربوون لە سەرپەرشتی کۆمەڵایەتیدا دەتوانرێ یارمەتی منداڵەکە و خێزانەکە بدرێ بۆ نموونە لە رێگەی رێنوێنی دانی دۆخی کۆمەڵایەتی و ڕاوێژدانەوە، لە رێگەی یارمەتی ئابووریەوە، لە خزمەتگوزاری ماڵەوە،  کاری خێزانی و کەسی یامەتیدەر یان یارمەتی خێزانەوە. بۆ زۆر کاروباری رۆژانەی خێزان دەتوانرێ یارمەتی و رێنوێنی بەدەستبهێنرێت، وەك لە بەرنامەی خەو و هەڵسوکەوتی رۆژانەی منداڵدا، لە پەیوەند بە بابەتەکانی خواردنەوە هەروەها سەبارەت بە گیروگرفتی منداڵ لە لە قۆناغە جیاوازەکانی گۆڕانی تەمەنیەوە. ئەگەر بۆ منداڵەکە لە لای منداڵپارێز پەڕاوی کارداری بۆ بکرێتەوە، ئەوا دەتوانرێ بە چڕوپڕتر یارمەتی منداڵەکە و خێزانەکەی بدرێ زانیاری زیاترسەبارەت بە پێشکەش کردنی یارمەتی منداڵپارێز لە پەڕەی چاودێری کۆمەڵایەتی ئازاد لە پلەی یەکەمدایە

ئەمەی دواتر بخوێنەرەوە

خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکانی خێزانی منداڵدار

خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکانی خێزانی منداڵدار

فەرهەنگۆك

لەم فەرهەنگۆکەدا باس لە مانای گرنگترین ئەو دەستەواژانە دەکرێت کە پەیوەندیان بە منداڵپارێزیەوە هەیە.

فەرهەنگۆك

دایبخه