Skip to content

""

رێگاکانی مافپارێزی

ئەگەر کەسێک هەست بکات کە لە خزمەتگوزاریەکانی جاودیری کۆمەڵایەتیدا یان لە منداڵپارێزیدا خراپ مامەڵەی لەگەڵ کراوە، دەتوانێ بابەتەکە بباتە بەردەستی کاربەدەستان تا وەڵام وەردەگرێتەوە. لەبەر ئەمە رێگاکانی مافپارێزی هەیە. مەبەست لەوانە پاراستنی مافەکانی کارداری چادێری کۆمەڵایەتی یان هی منداڵپارێزە و بە کردەوەی زەمانەتی چوونەپێشەوەی مافەکانە.

ئەرکی کاربەدەست دانی ڕاوێژە

کاربەدەست لەباری یاساییەوە ئەرکیەتی کە لەکاتی پێویستدا راوێژی کاردار بکات، کاتێك ئەو دەچیتە لای کاربەدەستان. دەبێ بۆ منداڵان و دایك وباوکیان مافەکانیان و ئەرکەکانیان باس بکریت. زۆرێك لە جیاوازی راو بۆچوونەکان دەتوانرێ لەرێگای قسەوباسکردنی راستەوخۆ لەگەڵ کاربەدەست یان لەگەڵ لێپرسراوی کارمەندەکان چارەسەر بکرێ. بەڵام لە هەرحاڵدا ئەگەر کەسێك هەست بکات بەوەی مافەکانی ناچنەپێشەوە یان هەست بکات کە مامەڵەی خراپی لەگەڵ کراوە، ئەوا دەتوانێ پەنا بباتە بەر رێگاکانی مافپارێزی.

لە دەستوردا هەندێك بڕیاری کاربەدەستان دیاریکراوە بەوەی کە دەتوانرێ بۆ دادگا سکاڵای لەسەر بنووسرێ. لەسەر کاروبارەکانی کاربەدەستان دەتوانرێ وەبیرهێنانەوە یان شکایەت بکرێت، ئەو لایەنانەیش کە مامەڵەی دەکەن چەندین لایەنن.

نوێنەری کاروباری کۆمەڵایەتی لە حاڵەتی ناکۆکی وکێشەدا یارمەتی دەدات

بۆ سەرپەرشتی کۆمەڵایەتی دەرفەتێك دروست کراوە کە پەنا بۆلای کەسێکی بێلایەن ببرێت. ئەگەر کەسێك هەست بکات بەوەی کە مافەکانی پێشێل کراوە. بۆیە لە هەموو شارەوانیەكدا نوێنەری کاروباری کۆمەڵایەتی هەیە. ئەرکی ئەم کەسە بەرەوپێش بردنی مافەکانی کاردارەکانە لە سەرپەرشتی کۆمەڵایەتیدا لەرێگەری دانی راوێژ، یارمەتی و زانیاریدانە. هەروەها دەتوانرێ داوا لە نوێنەری کاروباری کۆمەڵایەتی بکرێت وەك یارمەتیدەر و ناوبژیکار بیت، ئەگەر کەسەکە بەو خزمەتگوزایەی پیی دراوە یان بەو مامەڵەیەی لەگەڵی کراوە ڕازی نەبێ. زانیاریەکانی پەیوەندی کردن بە نوێنەری کاروباری کۆمەڵایەتیەوە لە ماڵپەری شارەوانی خۆتەوە بەدەست دەهێنیت.

وەبیرهێنانەوە

سەبارەت بە خزمەگوزاری خراپ یان ئەگەر خراپ مامەڵەت لەگەڵ کرابێت دەتوانیت وەبیرهێنانەوە بنووسیت. وەربیرهێنانەوە کارێکی خێرا و رێگایەکی پلەی یەکە بۆ ئاگادری لە کردەوەیەکی نابەجێ. بەم شێوەیە زانیاری سەبارەت بە خزمەتگوزاری نابەجێ بەدەست دێت. وەبیرهێنانەوەکە دەتوانرێ لەگەڵ نوێنەری کاروباری کۆمەڵایەتیدابکرێت، چونکە ئەو دەزانێ کە کێ کەسی بەرسە لەو بابەتەی کە جێگای مەبەستە دەبێ ڕووبە کێ وەبیرهێنانەوەکە بنووسرێ.  هەمیشە دەبێ وەربیرهێنانەوەکە وەڵام بدرێتەوە، سەرەڕای ئەوەی بۆ نموونە هیچ شتێك بۆ کەسەکە نابژێردرێ و قەرەبوو ناکرێتەوە یان هیچ هەنگاوێکی تری بە شوێنەوە نانرێ.

مافی داواکردنی گۆڕینی بڕیار – سکاڵا و ڕاستکردنەوە

ناوەرۆکی بنەڕەتی مافپارێزی پرەنسیپێکە، کە هەر کەسێك  مافی هەیە داوای گۆڕینی بڕیارێك بکات کە پێی دراوە. کاریگەرترین رێگاکانی مافپارێزی سکاڵایە، چونکە بڕیار کاربەدەست سەرلەنوێ لێکۆڵینەوە لەسەر دەکرێت. بەهەرحاڵ سکاڵا لەسەر هەموو بڕیارێك ناکرێت: لە یاسادا ئەو بڕیارانە دەستنیشان کراوە کە دەتوانرێ بۆ دادگا سکاڵای لەسەر بەرز بکریتەوە. لە پارێزگاری منداڵدا زۆرێك لەو بریارانە بەو شێوەن. کاتێك سکاڵا کرا، دادگا دەتوانێ دەست بۆ ناوەرۆکی بڕیارەکە ببات بۆ نموونە بەتەواوی هەڵێبوەشێنێتەوە یان ناوەرۆکی بڕیارەکە بگۆڕێ.

لە بەشێك لە بابەتەکانی منداڵپارێزی پێش ئەوەی سکالای لەسەر بەرزبکرێتەوە بۆ دادگا دەبێ لە خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی شارەوانی داوای گۆڕینی بکرێ. ئەمە پێی دەڵێن پەیرەی راستکردنەوە، کە هێشتا پەیرەوێکی ناوخۆی شارەوانیە. مەبەستەکەیشی ئەوەیە کە دەرفەت بدرێت بە کاربەدەستانی شارەوانی تا دووبارە بە ىڕیارەکەیاندا چاوبخێننەوە، پێش ئەوەی بچێتە دادگا و مامەڵە بکرێت.

کاتێك قسەکە لە گۆشەنیگای مافپارێزی منداڵ و سەرپەرشتکارەوە لەسەر بابەتێکی ئێجگار گرنگی منداڵپارێزە، ئەوا لە هەرحاڵدا مافی ئەوەیان هەیە کە سکاڵا لەسەر بڕیارەکە ڕاستەوخۆ بنێرن بۆ دادگای بەرێوەبەرایەتی، بەبێ ئەنجامدانی ئەوە پەیڕەوانەی پێشووتر باسی لێوە کران. لەو جۆرە بابەتانە بۆ نموونە بریتین لە جێگۆڕکێی بەپەلە یان ئەو بڕیارانەی کە لە پەیوەند بە سنووردار کردنی پەیوەندی گرتنە.

لەسەر ئەنجامدانی سکاڵاکە نوێنەری کاروباری کۆمەڵایەتی شارەوانی راوێژی کاردارەکە دەکات.کەسێك کە توانایی ئابووری لاوازە دەرفەتی ئەوەی هەیە کە لەسەر حیسابی دەوڵەت یارمەتی یاسایی بکرێ.

ناڕەزایەتی

ناڕەزایەتیکردن بۆ تاکەکەسەکان ڕێگایەکی مافپارێزی گرنگە، چونکە ئەمە دەتوانرێ زۆرتر لە سکاڵاکردن بەکاربهێنرێت، هەروەها لەو حاڵەتانەدا کە، دەرفەتی سکاڵاکردن نەدرابێت. نارەزایەتی روو بە کاربەدەستانی باڵا یان کاربەدەستانی تایبەت دەکرێت، کە ئەرکەکەیان چاودێریکردنی کاروباری کاربەدەستانی ترە کە تاچەندە یاسایان پەیرەو کردوە. بۆ نموونە دەتوانرێ لە یاساناسی کۆمەڵایەتی پرسیار بکرێت، کە بۆ بابەتێکی دیاریکراو چ لایەنێك بەرپرسە.

دەتوانرێ ناڕەزایەتی بنووسرێ، ئەگەر گومانێك هەبێ، لەسەر ئەوەی کە کاربەدەستێك یاسای بەرێوە نەبردبێ یان کاروبارەکەی هەڵە بووە یان ناگونجاو بووە. هەروەها ناڕەزایەتی لەسەر بابەتێكیش دەتوانرێ بکرێ کە خەریکن سکاڵای لەسەر دەکریت. بۆ نارەزایەتیەك کە کراوە هەمیشە چارەسەری بۆ بەدەست دیت، کە تێیدا بە دیقەتەوە چاو بەباتەکەدا دەخشێندرێ و باسی ئەگەری ڕوودانی هەنگاوەکانی دواتر دەکرێت.

ئەمەی دواتر بخوێنەرەوە

وەك کارداری منداڵپارێزی

وەك کارداری منداڵپارێزی

چارەسەری ئازاد پلەی یەکەمە

چارەسەری ئازاد پلەی یەکەمە

پێڕاگەیشتنی جێگر

پێڕاگەیشتنی جێگر

فەرهەنگۆك

لەم فەرهەنگۆکەدا باس لە مانای گرنگترین ئەو دەستەواژانە دەکرێت کە پەیوەندیان بە منداڵپارێزیەوە هەیە.

فەرهەنگۆك

دایبخه