Skip to content

""

پەروەردەی منداڵی بچوك

لە فنلەندا بۆ منداڵانی خوار تەمەنی فێرگە مافی پەرەوەدەی تەمەنی بچوکی هەیە. پەروەردەی منداڵی بچوك بەشێکە لە سیستمی پەروەردە و خوێندنی فنلندی و سەر بە فێربوونی تەواو  تەمەنە. ئەوەش دەتوانرێ لە باخچەی منداڵاندا و سەرپەرشتی رۆژانەی خێزان یان وەك چالاکی کراوەی پەروەردەی منداڵی بچوك، وەك جاڵاکی یانەیی ڕێکبخرێت. سەرپەرشتکاران برێاری بەشداری منداڵەکەیان دەدەن.

پەروەردەی تەمەنی بچوکیدا هەر تەنیا پێڕاگەیشتن بە منداڵ نیە لەو کاتانەدا کە دایك وباوكەکە لەسەر کارن. زەمانەتی دەرفەتێكی یەکەسان بە هەموو منداڵان دەدریت تا گەشە بکەن و فێرببن. هەر بۆیە گرنگە کە مندالان بە شێوەیەکی رێك وپێك بەشداری تێدا بکەن.

لە پەروەردەی مندالی بچوكدا یاریکردن جێگای سەرەکی هەیە. منداڵ لە رێگەی مامەڵەکردنی لەگەڵ منداڵی تردا فێر دەبێ، یارمەتی دەدرێت تا زمانی گەشە بکات و بۆ چوونی بۆ فێرگە ئامادە دەکرێت. لە پەروەردەی تەمەنی بچوکیدا فێرکردنی زمانی فنلەندی وەك زمانی دووهەم رێکدەخرێت، کە یارمەتی گەشە کردنی زمانی منداڵانێك دەدات کە پێشینەی کۆچبەریان هەیە.

هاوکاری نێوان ماڵەوە و شوێنی پەروەردەی منداڵی بچوکدا

بۆ هەموو منداڵێك بەهاوکاری مامۆستای پەروەردەی منداڵی بچوك و دایك وباوکی منداڵەکە نەخشەی پەروەردەی تەمەنی بچوك دادەرێژرێ. بە شێوەیەکی ڕێکوپێك بەئەنجام گەیاندنی نەخشەکە هەڵدەسەنگێندرێ. لە نەخشەکەدا خاڵە بەهێزەکانی منداڵەکە و ئەو شتانەی حەزی لێیانە لەبەرچاو دەگیرێ و هەروەها ئەوانەیش کە منداڵەکە پێویستی بە یارمەتی هەیە.

بینینی رۆژانە و گۆڕینەوەی هەواڵ وباسەکان لەگەڵ دایکان وباوکاندا گرنگە. لەو یەکتر بینینانەدا باسی رۆژەکەی منداڵەکە دەکرێت، بەڵام دەکرێت باسی بابەتی جۆراوجۆری منداڵەکە یان نیگەرانیەکانیش بکرێت. هەندێ جاریش دایك و باوکەکە بۆ خۆیان نیگەرانیان هەیە لەسەر هەندی شتی منداڵەکە یان لە پەیوەند بە بابەتی پەروەردەی تەمەنی بچوكی منداڵەکەیان. گرنگە بەبێ دوو دڵی دایکەکە یان باوکەکە هەرچی زوو ترە لەگەڵ کارمەندی پەروەردەی منداڵی بچوكدا قسە بکات.

پشتیوانی منداڵ لە شوێنی پەروەردەی منداڵی بچوکدا

پێویستی منداڵ بە یارمەتی هەمیشە پێکەوە لەگەڵ دایك وباوکەکە، کارمەندان،مامۆستای تایبەت (تەماشای فەرهەنگۆکی فیرکاری تایبەت بکە) پەروەردەی منداڵی بچوك وە لەکاتی پێویستدا لەگەڵ پسپۆڕانی دیکە هەڵدەسەنگێندرێ. لە کاتی پێویستدا مامۆستای تایبەتی پەروەردەی منداڵی بچوك لە نەخشەدانان بۆ یارمەتی منداڵەکە و بە ئەنجام گەیاندنی و لێپرسینەوەی لێی بەشداری دەکات.

کارمەندانی پەروەردەی منداڵی بچوك هاوکاری هەمە جۆرە دەکەن بۆ نموونە لەگەڵ ڕاوێژگادا، لەگەڵ خزمەتگوزاریەکانی توانابەخشین و تیراپیا وهەروەها لەگەڵ ڕاوێژگای خیزاندا ڕاوێژگای خێزان، لەکاتی پێویستیشدا لەگەڵ خزمەتگوزاری سۆشیالی خێزانی منداڵدار و منداڵپارێزدا.

ئەگەر کارمەندی پەروەردەی منداڵی بچوك نێگەرانی ئەوە ببێ کە، گەورەبوونی و گەشەی منداڵەکە لە مەترسیدایە، ئەوا دەتوانێ پێکەوە لەگەڵ منداڵەکە یان لەگەڵ دایك وباوکی پەیوەندی بە بنکەی سۆشیالی شارەوانی جێی نیشتەجێی منداڵەکەوە بکەن. ئەگەر پەیوەندیەکەیان پێکەوە لەگەڵ خێزانەکە سەر نەگرێ یان ئەگەر بابەتەکە پیویستی بە پەلەی منداڵپاریزی بێ، ئەوا لە هەرحاڵدا کارمەندەکە ئەرکیەتی ئاگاداری بە پێویستی منداڵپارێزی بدات.  زۆرتر بخوێنەرەوە، سەبارەت بەوەی کە چێ ڕوو دەدات دوای پەیوەندی کردن یان ئاگادارکردنەوەی منداڵپارێزی، لە پەڕەی وەك کارداری خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیەوە.

ئەمەی دواتر بخوێنەرەوە

فێرگە

فێرگە

کار لەگەڵ لاواندا

کار لەگەڵ لاواندا

شوێنەکانی یەكتر بینینەوە

شوێنەکانی یەكتر بینینەوە

فەرهەنگۆك

لەم فەرهەنگۆکەدا باس لە مانای گرنگترین ئەو دەستەواژانە دەکرێت کە پەیوەندیان بە منداڵپارێزیەوە هەیە.

فەرهەنگۆك

دایبخه