Skip to content
""

خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی

لە فنلەندا بە یاسا مافی هەموو کەسێك پارێزراوە تا لە کاتی پێویستدا یارمەتی وەربگرێت. ئەگەر لەرێگەی هەموو خزمەتگوزاریە هاوبەشەکانەوە ئەو یارمەتیەی وەرگیراوە بەش نەکات، ئەوا دەتوانیت یارمەتی لە سەرپەرشتی کۆمەڵایەتی و منداڵپارێزەوە وەربگریت.

دۆخەکە پێکەوە لەگەڵ خێزانەکە نەخشەکێش دەکرێت

بۆ خۆت دەتوانیت پەیوەندی بە خزمەتگوزاریەکانی سوشیالی خێزانی منداڵدارەوە بگریت. کەسی پیشەوەری سەرپەرشتی کۆمەڵایەتیەکە پێکەوە لەگەڵ خێزانەکە ، بارەکە دەخەملێنێ و نەخشەکێشی دکات کە خێزانەکە چ جۆرە یارمەتیەکی پێویستە و بەدەستی دەهێنێ. پەیوەندی کردن لەوانەیە لە شوێن و کەسی ترەوە بکرێ نەك لەلایەن خودی خێزانەکەوە، بۆ نموونە لەرێگەی ئاگادارکردنەوەی پێویستی منداڵپارێزەوە. لەو حاڵەتەدا کارمەندی کاروباری کۆمەڵایەتی پێویستی کاری منداڵپارێز و بە پەڵەبوونی بابەتەکە دەخەمڵێنێت.

خزمەتگوزاریەکانی خێزانی منداڵدار بریتین بۆ نموونە لە رێنوێنی رێکخستنی و ڕاوێژ، یارمەتی ئابووری، خزمەتگوزاری ماڵەوە وهەروەها کەسی یارمەتیدەر یان یارمەتی وپشتیوانی خێزان. بۆی هەیە بۆ چوونی منداڵ بۆ فێرگە و سەرگەرمیەکانی یارمەتی بدرێت.  لەرێگەی  بوون بە کارداری منداڵپارێز دەرفەتی پشتیوانی دایك وباوکێش دەکرێتەوە. منداڵپارێز هەمیشە بەو مانای جێنشین کردنی منداڵ نیە لە دەرەوەی ماڵەوەیدا، بەڵکوو یارمەتی وپشتیوانی بۆ ماڵەوەیش پێشکەش دەکرێت.

ئەمەی دواتر بخوێنەرەوە

بوون بە کارداری سەرپەرشتی کۆمەڵایەتی

بوون بە کارداری سەرپەرشتی کۆمەڵایەتی

خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکانی خێزانی منداڵدار

خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکانی خێزانی منداڵدار

فەرهەنگۆك

لەم فەرهەنگۆکەدا باس لە مانای گرنگترین ئەو دەستەواژانە دەکرێت کە پەیوەندیان بە منداڵپارێزیەوە هەیە.

فەرهەنگۆك

دایبخه