
سەرپەرشتی منداڵ
لە فنلەندا منداڵ هەمیشە سەرپەرشتی یان سەرپەرشتیارانی فەرمی هەیە، کە بڕیار لەسەر بابەتەکانی منداڵ دەدەن و ئاگاداری لێ دەکەن. سەرپەرشتکاران بە گشتی دایك وباوکی منداڵەکەن یان یەكێكیانە، بەڵام ئەگەر پێویست بکات دەکرێت کەسێكی تر وەك سەرپەرشتکار ناوی لێ بنرێت.
سەرپەرشتی مانای بڕیاردان لە سەر کاروباری منداڵ دەگەیەنێت. کهسێک که سەرپەرشتکاری منداڵه، بەرپرسە بەرامبەر پێڕاگەیشتن بە منداڵ، پەروەردەکرنی، و هەموو کاروبارەکانی دیکەی پێوەندیدار بە بەخێوکردنی منداڵ. بەگشتی تەنها سەرپەرشتکاری منداڵ مافی ئەوەی هەیە کە دەستی بەو زانیارییانەی پێوەندیدار بە منداڵ لەلای کاربەدەستانی جۆراوجۆر رابگا، بەڵام بە ڕەزامەندی سەرپەرشتکار دەشتوانرێت کەسی وکاری تر کاروباری رۆژانەی منداڵەکە ئەنجام بدەن.
ئەگەر بارودۆخی گەشەکردنی منداڵ بە شێوەیەکی بەرچاو کەوتبێتە مەترسیەوە و بڕیاری خستنە ژێر سەرپەرشتی کاربەدەستانەوە بدرێت، سەرەڕای ئەوە سەرپەرشتیاری بۆ دایك وباوکەکە پارێزراوه. بەهەرحاڵ بەشێك لە دەسەلاتی بڕیاردان وئەرکی سەرپەرشتی دەچێتە ئەستۆی چاودێری کۆمەڵایەتی. کە لەو کاتەدا کارمەندی کۆمەڵایەتی لێپرسراو لە کاروبارەکانی منداڵەکە دیاری دەکرێت. لە کاتی بوونی ناکۆکیدا هەر بابەتە بەجیا پێوانە دەکرێت و دەخەمڵێنرێت. وردتر ئەماشای بابەتی خستنە ژێر سەرپەرشتی کاربەدەستان لە ماڵپەڕی سەرپەرشتی جێگر بکە.
ئەرکەکانی سەرپرشتکار
ئەرکەکانی سەرپەرشتکار لە یاسایشدا نووسراوە. ئەرکی سەرپەرشتکار باشگوزەرانی و گەشەیەکی هاوسەنگ بۆ منداڵەکەی دابین بکات. لە یاسادا ئەوەیش پێویستیە کەسیەکانی منداڵ و هەروەها پەیوەندی مرۆیانەی کەسە نزیكەکان باس کراوە. سەرپەرشتکار دەبێ بیربکاتەوە لەوەی کە چۆن بڕیارەکانی کاریگەری لەسەر هەموو ئەو بابەتانە دادەنێ. سەرپەرشتکار دەبێ بیروبۆچونی و ئاواتەکانی منداڵەکەی لەبەرچاو بگرێ و بۆ منداڵەکە باسی هەموو بڕیارەکان و ئەو بابەتانە باس بکات کە کاریگەری لەسەر ژیانی منداڵەکە دادەنێن.
ئەمەی دواتر بخوێنەرەوە
توندوتیژی لە خێزاندا
پەروەردەی هاندەر
داب ونەریتی زیانبەخش
فەرهەنگۆك
لەم فەرهەنگۆکەدا باس لە مانای گرنگترین ئەو دەستەواژانە دەکرێت کە پەیوەندیان بە منداڵپارێزیەوە هەیە.