Skip to content

""

داب ونەریتی زیانبەخش

هەندیك داب ونەریتی زۆر کۆن لەگەڵ کۆچبەراندا دێنە فنلەندەوە. بەشێك لەوانە بۆ منداڵ زیانبەخشن و لە فنلەندا، هەروەك لە زۆرێك لە وڵاتانی تر، ئەوانە قەدەغە کراون.

شێواندن و خەتەکردن

شێواندنی ئەندامی زاوزێی كچان مافی مرۆڤایەتی منداڵەکە پێشێل دەکات و تووشی کێشەی تەندروستی دەکات. لە فنلەندا ئەو کارە تاوانی لێدانە و لە هەموو شیوەکانیدا کردەوەیەکە کە سزای لەسەرە هەروەها ئەو کاتەش کە، کچەکە بۆ ئەنجام دانی ئەو کارە بۆ دەرەوەی ولات دەبرێت. ئەمە ئەوەیش دەگرێتەوە کە لە دوای لەدایك بوونی منداڵەکە بۆ ئەدورونەوە. لەسەر کردەوەی شێواندن دەتوانرێ حوکمێ زیندانی درێژماوە بسەپێنرێت. ئەگەر کاربەدەستێك گومانی کردەوەی شێواندنی هەبێ، ئەوا ئەو دەبێ ئاگاداری منداڵپارێز بکاتەوە.

خەتەنەی کوڕان بەبێ هۆی پزشکی لە یاسادا قەدەغە نەکراوە، بەلام ئەنجامدانی بەشێوەی هەڵە دەتوانێ نیشانەکانی تاوانی تێدا بەدی بکرێت. ئەو کارە دەتوانرێ تەنیا دوکتۆری یاسایی بیکات کە ڕێنوێنی پێویست لەو پەیوەندەدا بەڕێوە ببات.

توندوتێژی ناموس پەرستانە

لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی جیهاندا هێشتا شێوەیەك لە توندو تیژی هەیە، کە تێگەیشتن سەبارەت بە ناسووسی خێزان و کەسوکار دیاری دەکات. بەگشتی مەسەلەکە پەیوەندی بە پەروەردەی ناموسی کچان و ژنانەوە هەیە، بەڵام هەندێ جار بۆی هەیە توندوتیژی نامووس پەرستانە کوریش بگرێتەوە. توندوتیژی ناموس پەرستانە بۆ کۆنترۆڵ کردن و سنووردانانە لەسەر هات وچۆکردن وەیان لەسەر هاوڕێیەتی کردن. پێشێل کردنی ئەم جۆرە یاسا ورێسایانە بۆی هەیە بە توندوتیژی سزای کەسەکە بدرێت، یان هەڕەشەی ئەوەیشی لێ بکرێت کە بەزۆر هاوسەرگیری پێ بکرێت.

ئەگەر کاربەدەستێك سەرنج بدات کە منداڵێك توندوتیژی بەرامبەر ئەکرێت، ئەوا ئەرکیەتی linkki sanastoon ئاگادارکرنەوە سەبارەت بە پێویستی منداڵپارێزی بنووسێت. زۆرێك لەو کردەوانەی کە بەناوی توندوتیژی ناموسپەرستانە کراون تاوانن و بە پۆلیس ڕادەگەیەندرێ. پێکەوە لەگەڵ کۆمەڵەی کۆچبەراندا هەوڵ دەدرێت کە بەر بە توندوتیژی ناموسپەرستانە بگیرێ.

ئەمەی دواتر بخوێنەرەوە

حالەتەکانی جیابوونەوە

حالەتەکانی جیابوونەوە

مافەکانی منداڵ

مافەکانی منداڵ

پشتیوانی بۆ پەیوندی نێوان دوو هاوسەر

پشتیوانی بۆ پەیوندی نێوان دوو هاوسەر

فەرهەنگۆك

لەم فەرهەنگۆکەدا باس لە مانای گرنگترین ئەو دەستەواژانە دەکرێت کە پەیوەندیان بە منداڵپارێزیەوە هەیە.

فەرهەنگۆك

دایبخه