Skip to content

""

کار لەگەڵ لاواندا

کار لەگەڵ لاواندا بەمانای یارمەتیدانی لاوانە  بەشداری  بۆ دەرفەتی کاریگەریدانان. لاوان دەرفەتیان پێ دەدرێت کە بۆخۆیان کاروبارەکان بکەن و پێکەوە لەگەڵ یەکتر شتێك کە خۆیان پێیان خۆش بێت بیدۆزنەوە و ئەنجامی بدەن. بەم شێوەیە لاوان دەتوانن بەشێوەیەکی سەلامەت راهێنان لەسەر سەربەخۆ بوونی خۆیان و هەڵسوورانیان لە کۆمەڵگادا بکەن. بەیەك چاوسەیرکردن و یەکسانی خالی دەستپێکی گرنگی کار لەگەڵ لاواندایە.

شارەوانیەکان، رێکخراوەکان و کلێساکان کاروچالاکی بۆ لاوان پێشکەش دەکەن: وەرزش، یانەی جۆراوجۆر، بۆنە و ئۆردو. خانەکانی لاوان جێگا ورێگا دەدەن، کە تێیدا لاوان دەتوانن لە ژینگەیەکی نزیك و ئاسایشدا ، لە ژێر چاودێری و رێنوێنی گەورەساڵاندا یەکتر ببینن. کارمەندانی تایبەت بە کاری لاوان بەزۆری هات وچۆی ئەو شوێنانە دەکەن کە لاوانی لێیە، بۆ نموونە لە ناو شاردا.

هەروەها لە تۆری ئینتەرنێتیشدا، کە لاوان کاتی زۆر تێدا بەسەر دەبەن،  خزمەتگوزاری زۆری هەیە، کە لەوێدا ئەوان دەتوانن بە متمانەوە تەماشای بکەن یان ڕێنوێنی بەدەستبهێنن. هەروەها پۆلیس لە تۆڕی ئنتەرنێتدا کار دەکات و هاوکاریش لەگەڵ لایەنەکانی کاروباری کۆمەڵاتی- و کار لەگەڵ لاواندا دەکات بۆ پاراستنی منداڵان ولاوان لە کەڵکی خراپ لێ وەرگرتنیان  و تیوەگلانیان بە تاوانکاریەوە یان بوونیان بە قوربانی ئەوانە. بۆ هاوئاهەنگی و گەشەپێدانی خزمەتگوزاریەکانی لاوان لایەنە جۆراوجۆرەکان ئەرکی هاوکاریان لە یاسادا پێ سپێدراوە.

ئەگەر کارمەندی شارەوانی کار لەگەڵ لاواندا نیگەرانی لەلا دروست بوو سەبارەت بەوەی کە گەورە بوون و گەشەی منداڵەکە کەوتوەتە بەر مەترسی، ئەو دەتوانێ پێکەوە لەگەڵ منداڵەکەدا یان لەگەڵ دایك وباوکی منداڵەکە بە لایەنی بواری کۆمەڵایەتی شارەوانیەکەی منداڵەکەوە پەیوەندی بکات. ئەگەر پەیوەندی گرتنەکە لەگەڵ خێزانی منداڵەکە سەری نەگرت یان بابەتەکە پێویستی بە منداڵپارێزی بە پەلەیە، لە هەرحاڵدا ئەرکی کارمەندەکەیە ئاگاداری پێویستی بە منداڵپارێز بنووسێت.  زۆرتر بخوێنەرەوە، سەبارەت بەوەی کە چێ ڕوو دەدات دوای پەیوەندی کردن یان ئاگادارکردنەوەی منداڵپارێزی، لە پەڕەی وەك کارداری خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیەوە.

ئەمەی دواتر بخوێنەرەوە

شوێنەکانی یەكتر بینینەوە

شوێنەکانی یەكتر بینینەوە

ڕاوێژگا

ڕاوێژگا

پەروەردەی منداڵی بچوك

پەروەردەی منداڵی بچوك

فەرهەنگۆك

لەم فەرهەنگۆکەدا باس لە مانای گرنگترین ئەو دەستەواژانە دەکرێت کە پەیوەندیان بە منداڵپارێزیەوە هەیە.

فەرهەنگۆك

دایبخه