Skip to content

""

یارمەتی لە پارێزگاری منداڵەوە پێش لەدایك بوونی منداڵەکە

ماریە دایكێکی تەنیایە و خەریکە مندالی دووهەمی دەبێ. لە پشکنینی سۆنەردا دەرکەوت کە، منداڵەکەی کێشەی دڵی هەیە و ماریە نیگەرانە، کە چۆن دەتوانێ چاودێری منداڵێکی بچوکی شیرەخۆرە و منداڵێکی تریش کە تەمەنی فێرگەیە بکات. کاتێك منداڵەکە لە دایك دەبێت پێکەوە لەگەڵ کارمەندی ڕاوێژگا پەیوەندی بە منداڵپارێزەوە دەکەن و  وەك کارداری منداڵپارێزی کاروبارەکانیان دەست پێ دەکات. منداڵە گەوەرەکە کاتی منداڵ بوونەکە دەچێتە لای خێزانی جێنشینەوە. کاتێك منداڵە شیرەخۆرەکە لە نەخۆشخانە دێتە دەرەوە، کارمەندی خێزانی بۆ ماڵەکە دەنێردرێت، کە یارمەتی و راوێژ بە خێزانەکە دەدات.

منداڵ بوونەکە نزیك دەبێتەوە و نیگەرانی ماریە زیاد دکات

لەگەڵ نزیك بوونەوەی منداڵبوونەکە دڵەڕاوکە و نیگەرانی ماریە سەبارەت بە ئایندە زیاتر دەبێت. باوکی مندالەکە مۆڵەتی نشینگەیی لە فنلندە وەرنەگرتوە، لەبەر ئەوە ئەو ناتوانێ بەشدار بێت لە ژیانی ئەو منداڵەدا کە لە دایك دەبێت. ماریە کەسی نیە، تا داوای یارمەتی لێ بکات یان لەگەڵ کەسێك دا قسەوباس بکات. هەندێ جار تەلەفون بۆ دایكی دەکات، کە لە قاڕەیەکی تر دەژی، بەڵام ئەم نایەوێت زۆر نیگەرانی ئەو بکات.

ئەوەی نیگەرانی ماریە زیاتر دەکات، ئەو دوکتۆرەی کە موتابعەی حەملەکەی دەکات مەزەنەی کردوە کە، منداڵە شیرەخۆرەکە کێشەی تەندروستی دەبێت و پێویستی بە چاودێری تایبەتی دەبێت. ماریە لە سستەری ڕاوێژگاوە دەبیستێ کە، دەتوانێ پێش لەدایك بوونی منداڵەکەی داوای یارمەتی لە منداڵپارێزی بکات. ئەوان پێکەوە ئاگاداری منداڵپارێزی پێش وەخت دەنووسن و لەسەر کاغەزەکە دەنووسن، کە ئەم خێزانە خزمەتگوزاری منداڵپارێزی وەردەگرێت، ئەگەر منداڵەکە دوای لەدایك بوونی پێویستی بە چاودێری نەخۆشخانە ببێت. ئەمە خەیاڵێ ماریە ئاسودە دەکات.

منداڵبوونەکە پێشوەخت دەستی پێکرد. منداڵپارێزی منداڵە گەورەکەی وەك رێکاری یارمەتی خستە ژێر چاودێری کراوەدا لە خێزانی جێنشین دا تا ئەو کاتەی کە، ماریە لە نەخۆشخانە بۆ ماڵەوە دەگەڕێتەوە. هەروەها لە نەخشەکەدا نووسراوە، کە ماریە دەتوانێ لە ماڵەوە یارمەتی کارمەندی ماڵ بدرێت، ئەگەر منداڵەکەی پێویستی بە چاودێری زیاتر لە ئاسایی هەبێت.

یارمەتی بۆ چاودێری منداڵی شیرەخۆرەکە و یارمەتی تەمەن فێرگەکە رێکدەخرێت

منداڵەکە پێش وەخت بە نەشتەرگەری لەداێك دەبێت و بەهۆی کێشەی دڵیەوە دەستبەجێ لە نەخۆشخانەی منداڵان دەیخەن. ماریە بۆ ماڵەوە دەگەڕێتەوە، بەڵام بێهێز ولاوازە و ناشتوانێ بەباشی بەپێ بڕوات. ئەو یەکەم شەو لە ماڵەوە ناتوانێ هیچ بخەوێت، چونکە دەیهەویست لە نزیك منداڵەکەی بێت و شیری بداتێ.

ماریە لە ماڵەوە بە دەزگای پەمپ شیرەکەی خۆی دەدۆشێ، و هیوادارە کە بتوانێت بۆ منداڵەکەی ببات. منداڵپارێزی بۆ چەند جارێك کۆپینی تەکسی بۆ ماریە پەسەند دەکات. ماریە بۆ ماوەی نزیك بە هەفتەیەك هەموو رۆژێك بە تەکسی هاتوچۆی نەخۆشخانە دەکات، تا شوێنەواری نەشتەرگەریەکە دەست بە چاکبوونەوە دەکات، ئیتر ئەو پێدەچێت بتوانێت بە ئامرازی هاتوچۆی گشتی بێت وبچێت.

لە کۆتاییدا منداڵە شیرەخۆرەکە دەگەڕێتەوە بۆ مالەوە، بەڵام پێویستی بە چاودێری زۆر هەیە. ماریا نیگەرانی منداڵە گەورەکەیەتی، کە کاتی کافی بۆ نیە. بەهەرحاڵ لە منداڵپارێزیدا بڕیارێکی پێشوەختر دراوە بۆ یارمەتی دانی ماریە، ئەگەر منداڵە شیرەخۆرەکەی پێویستی بە چاودێری تایبەت هەبێ. کارمەندی ماڵەوە بەبەردەوامی هەفتەی دوو رۆژ دێتە لایان لە ماڵەوە کە یارمەتی لە چاودێری منداڵە شیرخۆرەکەیدا بدات و لەگەڵ ماریە قسەوباس بکات. هەروەها ئەو منداڵە گەورەکەش دەباتە دەرەوە بۆ پیاسە یان ۆ مەڵە و یارمەتی ئەنجامدانی مەشقەکانی فێرگەیشتی دەدات.

ئەمەی دواتر بخوێنەرەوە

دایکەکە بەتەنیا توانای نیە

دایکەکە بەتەنیا توانای نیە

یارمەتی بو کێشەی دەروونی و هەستەدەماری منداڵ

یارمەتی بو کێشەی دەروونی و هەستەدەماری منداڵ

توندوتیژی لە خێزاندا

توندوتیژی لە خێزاندا

فەرهەنگۆك

لەم فەرهەنگۆکەدا باس لە مانای گرنگترین ئەو دەستەواژانە دەکرێت کە پەیوەندیان بە منداڵپارێزیەوە هەیە.

فەرهەنگۆك

دایبخه