Skip to content

""

فێرگە

ئەو منداڵانەی کە بە بەردەوامی  لە فنلەندا دەژین خوێندنیان بە زۆرەملێیە، ئەوەیش بەو مانایەیە کە، هەموو منداڵێك دەچێتە فێرگە، یان ئەو وانانەی کە خوێندنی زۆرەملێ دیاری کردوە بە شێوەی تر دەبێ بیخوێنێت. فێرگە لەو ساڵەدا دەست پێدەکرێت کە منداڵەکە دەبێتە ٧ ساڵ. خوێندندی زۆرەملێ کۆتایی پێ دێ، کاتێك منداڵەکە تەمەنی دەبێتە ١٨ ساڵ یاخۆد پێش ئەوە کەسەکە ئاستی دووهەمی خوێندنی تەواو کردبێ.

خوێندنی بنەڕەتی لە فێرگەی سەرەتاییدا بریتین لە پۆلەکانی ١-٦ و لە فیرگەی ناوندی پۆلەکانی ٧-٩یە. دوای خوێندنی بنەڕەتی لاوان خوێندنەکەیان لە ئاستی دووهەمدا درێژە پێ دەدەن، واتا یان لە فێرگەی پیشەییدا یان لە ئامادەیی.

خوێندنی بنەرەتی و خوێندنی ئاستی دووهەم لە فنلەندا بە خۆڕاییە.بێجگە لە خوێندنەکە کتێبەکانی خوێندنەکە و باقی ماتریالی خوێندنەکە هەروەها خواردنی فێرگەش بە خۆرایین. لە خوێندنی بنەڕەتیدا فێرکردنی زمانی فنلەندی وەك زمانی دووهەم رێکدەخرێت.

خوێندنی ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی خوێندنی بنەڕەتی

خوێندنی ئامادەکارانە بۆ دەستپێکردنی خوێندنی بنەڕەتی بۆ ئەو منداڵانە تەرخانکراوە کە زمانی فینلاندی بەو رادەیە نازانن کە بتوانن لە خوێندنی گشتی‌دا بەشدار بن. رادەی زمانزانینی خوێندکارەکان، لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە هەڵ دەسەنگێندرێت نەک لە لایەن دایک‌وباوکەکانەوە. لە کاتی خوێندنی ئامادەکارانەده بەتایبەتی زمانی فینلاندی دەخوێندرێت.

چالاکیەکانی سەرلەبەیانی و دوانیوەڕۆیان

چالاکییەکانی سەرلەبەیانیان و دوانیوەڕۆیانی ئەو منداڵانەی لە تەمەنی چوونە فێرگەدان، چالاکیی بەکۆمەڵ یان چالاکیی کاتی ئازادن کە منداڵان دەتوانن پێش دەسپێکردنی وانەکانی فێرگە یان دوای ئەوان، تێیدا بەشداری بکەن. ئەو چالاکییە بەپلەی سەرەکی بۆ خوێندکارانی پۆلی یەکەم و دووهەمی سەرەتایی ریکدەخرێت.

هاوکاری نێوان ماڵ و فێرگەدا

چوونە پێشەوەی هاوکاری ومتمانە نێوان ماڵ و فێرگەدا یارمەتی منداڵ دەدات بۆ فێربوون و خۆشی بینین لە فێرگەکەی. متمانە بەهێزدەبێت، کاتێك دایك وباوکەکە و کارمەندانی فێرگە بەگوێرەی پێویست چەندین جار یەکتر ببینن وبەیەکتر ئاشن ببن. هەروەها هاوکاریەکە لە شێوەی قسەوباسەکانی هەڵسەنگاندن و کۆبوونەوە ئێواران لەگەڵ دایکان وباوکاندا ئەنجام دەدرێت.

رۆژانەیش پەیامەکان بە زۆری لە رێگەی بەرنامەی ئینتەرنێتیەوە ( بۆ نموونە ڤیلما Wilma) دەنێردرێن.

دایکان وباوکان پێویستە بۆخۆیشیان ڕوو بە فێرگە چالاك بن. ئەگەر دایكەکە یان باوکەکە نێگەرانیەکی لەلای درووست بوو سەبارەت بە منداڵەکەی یان بابەتێك کە پەیوەندی بە فێرگەی منداڵەکەیە بێ، ئەوا گرنگە کە ئەو بەبێ دوودڵی هەرچی زووتر لەگەڵ مامۆستاکەدا قسە بکات.

یارمەتی چوون بۆ فێرگە وپێڕاگەیشتنی خوێندن

منداڵ مافی هەیە کە بەرێژەیەکی کافی یارمەتی فێربوون و چوون بو فێرگەی بدرێ. ئەگەر منداڵەکە لەپەیوەند بە چوونی فێرگە کێشەی هەبێت، ئەوا پێویستە لەو بارەوە پەیوەندی بە مامۆستای منداڵەکە یان بە چاودێری پۆلەکەوە بکەن. ئەگەر مامۆستاکە نیگەرانی لەلادروست بوو بۆ نموونە سەبارەت بە فێربوونی منداڵەکە، ئەو دەبێ پەیوەندی بە ماڵەکەیانەوە بکات وپێکەوە نەخشەی یارمەتیدان بە منداڵەکە دابرێژن.

بۆ فێربوون و کێشەکانی تری رۆژانە دەشتوانرێ لە پێڕاگەیشتنی خویندنەوە یامەتی داوا بکرێت. مامۆستا دەتوانێ دەستپێشخەری بکات، ئەگەر سەرنجی دا کە خوێندکارەکە پێویستی بە یارمەتی هەیە. هەروەها منداڵەکە یان لاوەکە بۆخۆی دەتوانێ پەیوەندی بە پێراگەیشتنی خوێندنەوە بکات. پێڕاگەیشتنی خوێندن ئارەزوومەندانەیە و مەرجەکەی ئەوەیە کە دەبێ منداڵەکە، لاوەکە یان لەکاتی پێویستدا سەرپەرشتکارەکە ڕازی بێت.

پێڕاگەیشتنی خوێندن لە فێرگە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی خوێندن و بەرێوەبەرایەتی کاروباری کۆمەڵایەتی وتەندروستی پێکەوە ئەنجام دەدرێت. ئەرکەکەی بەرەوپێش بردن و یارمەتی فێربوون وهەروەها تەندروستی جەستەیی و دەروونی خوێندکارە.

بێجگە لە خزمەتگوزاری تەندروستی فێرگە، واتا سستەر و بەردەوام پشکنینی باری تەندروستی وهەروەها خزمەتگوزاری تەندروستی دەم ودان، هەروەها لە فێرگەکاندا خزمەتگوزاری  یاریدەدەری بواری کۆمەڵایەتی فێرگە  و دەرونناس هەیە. یاریدەدەری بواری کۆمەڵایەتی رێنوێنی دەدات و یارمەتی دەکات، ئەگەر خوێندکارەکە نیگەرانی باری دەرونی خۆی بیت، کێشە و گیروگرفتی هەبێت بۆ نموونە لە باری خێزانیەوە یان لە پیوەندی نێوان هاوڕێکانی کێشەی هەبێت. دەرونناس یارمەتی باری دەرونی دەدات و وەك پسپۆڕێك کاردەکات کاتێك، کە خوێندکار لە فێربوندا گیروگرفتی هەبێت. بێجگە لە کارمەندانی فێرگە و پێڕاگەیشتنی خوێندن  لە کاتی پێویستدا هاوکاریش بۆ نموونە لەگەڵ linkki sanastoon کارمەندی خێزانی (تەماشای فەرهەنگۆك بکە)، راوێژگای خێزان , perheneuvolan linkki sanastoon راوێژگای خێزان (تەماشای فەرهەنگۆك بکە) و منداڵ پارێزدا دەکرێت.

پێڕاگەیشتنی کۆیی بابەتێکی هەموو فێرگەکەیە. بەیارمەتی ئەوە دەتوانرێ ئاسایشتی ژینگەی فێرگە بەهێز بکرێت و بەر بە بێزارکردن و ئەزیەتدانی، تەندوتیژی و هەراسانکردنی خوێندکار بگیرێ. هەموو فێرگەیەك دەبێ نەخشەی دژ بە بێزارکردن وئەزیەتدانی خوێندکار هەبێ، چون پێش وەخت بەری پێ دەگرێت و لە کاتی ڕوودانیدا چۆن مامەڵەی گەڵەل دەکەن.

ئەگەر کارمەندی فیرگە، پێڕاگەیشتنی خوێندن یان چالاکی بەیانیان – و پاش نیوەڕوان بیگەرانی لەلادروست بوو لەسەر ئەوەی کە گەورەبوون و گەشەی منداڵەکە لە مەترسیدایە، ئەوا ئەو دەتوانێت پێکەوە لەگەڵ منداڵەکە یان لەگەڵ دایك و باوکی پەیوەندی بە بنەکەی سوشیالی شوێنی نیشتەجێ بوونی منداڵەکەوە بکات. ئەگەر پەیوەندیەکە پێکەوە لەگەڵ خێزانەکە سەری نەگرت یان مەسەلەکە پێویستی بە منداڵپاریزی بە پەلە هەیە، ئەوا کارمەندەکە ئەرکیەتی ئاگاداری منداڵپارێز بکاتەوە. زۆرتر بخوێنەرەوە، سەبارەت بەوەی کە چێ ڕوو دەدات دوای پەیوەندی کردن یان ئاگادارکردنەوەی منداڵپارێزی، لە پەڕەی وەك کارداری خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیەوە.

ئەمەی دواتر بخوێنەرەوە

کار لەگەڵ لاواندا

کار لەگەڵ لاواندا

شوێنەکانی یەكتر بینینەوە

شوێنەکانی یەكتر بینینەوە

ڕاوێژگا

ڕاوێژگا

فەرهەنگۆك

لەم فەرهەنگۆکەدا باس لە مانای گرنگترین ئەو دەستەواژانە دەکرێت کە پەیوەندیان بە منداڵپارێزیەوە هەیە.

فەرهەنگۆك

دایبخه