Skip to content

""

دایکەکە بەتەنیا توانای نیە

دایکەکە لەگەڵ شەش مندالەکەیدا بۆ فنلەندا هاتوە. ژیانی رۆژانە لە وڵاتی نوێدا سەختە و  دایکەکە زۆر ماندوە. کارمەندانی باخچەی منداڵان نیگەران دەبن، کاتێك منداڵەکان کەمتر وکەمتر دێنە ئەو شوێنە. قسەوباس لەگەڵ دایکەکە دەکەن وپێکەوە رێکدەکەون کە لە چاودێری کۆمەڵایەتی داوای یارمەتی بکەن، وەك یارمەتی کارمەندی خێزانیان بۆ دادەنرێت، کە سەردانیان لە ماڵەوە دەکات. دایکەکەیش لەو یارمەتیەی ماڵەوەدا یارمەتی دەدرێت کە کاروبارەکانی ناوماڵ جێبەجێ بکرێت و وردە وردە ژیانیان بەرەوە باشتر

ژیانی رۆژانە لە وڵاتی نوێدا سەختە

ئەم بنەماڵەیە لە  کەمپی پەنابەرانەوە هاتوونەتە فینلەندەوە، کە لەوێ باوکی منداڵەکان بە نەخۆشی مردوە. ژیانیان زۆر ناخۆش بووە لە وڵاتەکەیاندا، کە شەڕ کاولی کردوە. لەوێدا دایکەکە هیچ بواری بۆ نەڕەخساوە تا بچێتە فێرگە و خوێندن و نووسین فێرببێ. زۆر خەمی کەس وکاریەتی، کە لە ناو پشێویى و نائارمیدا مابوونەوە.

کۆچکردن بۆ فنلەندا و ڕاهاتن لە ژینگە و کەلتوورێکی نوێندا بۆیان سەختە. ژیان لە باڵەخانەدا پەیوەست بوو بە ڕێسای ورد و دیاریکراوەوە، کە ئەوان بۆیان سەخت بوو هەموویان لەبیربمێنێت. دراوسێکان جاروبار تووڕە دەبوون، کاتێك ئێواران لە ماڵەوە منداڵەکان لە کاتی یاریکردندا ڕاکە ڕاکە و تەپەتیان دەکرد. لە هەموو شوێنێكدا ڕێسا و رێنوێنی نووسراون، بەڵام دایکەکە نازانێ بیانخوێنێتەوە.

دایکەکە لە سەرەتاوە  لە رێگای وەرگێرەوە لەگەڵ کارمەندانی خزمەتگوزاری کۆجبەراندا قسەوباسی کردوە، بەلام چیتر بیری نایەت، کە ڕێنوێنی چ شوێنێکیان کردوە تا پەیوەندی بگرێت. مامەڵەکردن لەگەل کاربەدەستاندا بۆی پێچیدەیە، دایکەکە نازانێ  کە کێ یارمەتی دەدات و بۆ چی کارێك. خوێندنەوەی کاتژمێری بۆ سەختە فیری ببێ، و هەندێ جار کاروبارەکانی جێبەجێ ناکرێن لەبەر ئەوەی: دایکەکە لە کاتێکی نەگونجا وهەڵەدا چوە بۆ ئۆفیسەکە، کە چیتر وەرگێر لەوێ نەمابوو.

دایکەکە هیلاكە

چوارمنداڵە بچکۆلەکە لە باخچەی مندالانن و دوانە گەورەکەیش لە فێرگەی سەرەتایین. نامە و کاغەز لە فێرگە و باخچەی منداڵانەوە لانی کەم هەفتەی جارێك بۆ ماڵەوە نێردراوە، بەڵام هەمیشە هاورێی هاوزمانیان لەلا نەبووە تا  لە خوێندنەوە و وەرگێراندا یارمەتیان بدات.

لە کۆتایدا دایکەکە زۆر هیلاك بوو. لەبەر خەمەکانى نەیدەتوانى خەوى لێبکەوێت. شەوانە بیرى هەر لاى کەسوکارى بوو کە لە دوور دەژیان. تواناى نەبوو هەموو ڕۆژێک منداڵە بچووکەکان ببات بۆ باخچەی ساوایان. ئاگاداری لە پاك وخاوێنی ناوماڵ بۆی کێشەیە و هەست دەکات کاروبارەکانی بەسەریەكدا کەوتوون. ئەو تواناى نەبوو ڕۆژانە گرنگى بدات بە جل شتن یان بەوەى کە، منداڵەکان کاتێک کە دەچوون بۆ فێرگە، بەپێى کەش و هەوا پۆشاکی گونجاو لەبەر بکەن. منداڵە گەورەکان هەوڵیان دەدا لە دواى هاتنەوەیان لە فێرگە ئاگادارى خوشك و برا بچووکەکانیان بن.

دایکەکە پێکەوە لەگەڵ کارمەندانی باخچەی ساوایان داواى یارمەتى دەکات

کارمەندەکانى باخچەی ساوایان پێشتر لەگەڵ دایکەکەدا سەبارەت بە هەلى جیاواز بۆ وەرگرتنى یارمەتى گفتوگۆیان کردبوو. کاتێك کەواى لێهات منداڵەکان نەهاتنەوەیان زیاتر بوو وەك لە ئامادەبوونیان لە باخچەى ساوایان، کارمەندەکان دایکەکە بانگ دەکەن بۆ قسەوباکردن لەگەڵ باخچەی ساوایاندا. دوای قسەوباسەکان ئەوان بڕیاردەدەن تا پەیوەند بە چاودێری کۆمەڵایەتیەوە بکەن بۆ خەمڵاندنی پێویستی بە یارمەتیەکە Linkki   لە ماڵپەڕی وەك کاارداری چاودێری کۆمەڵایەتی زیاتر بخوێنەرەوە.

کارمەندى کۆمەڵایەتىی چاوى بە منداڵەکان و دایکەکەیان دەکەوێت و باسی دەکات. کە مەبەستى چاوپێکەوتنەکە گفتوگۆکردنە پێکەوە لەبارەى ئەوەی، کە چ کێشەیەک لە خێزانەکەدا هەیە و چۆن دەتوانرێت یارمەتیان پێشکەش بکرێت.

کارمەندى خێزان بۆ خێزانەکە دیاری دەکرێت. ئەو کارمەندە دێت و لەگەڵ دایکەکەدا گفت وگۆ دەکات و یارمەتى دایکەکە دەدا لە جێبەجێکردنى ئەو شتانەدا کە بەسەر یەکتردا کەڵەکە بوون. لە خزمەتگوزاری خێزانی منداڵدارەوە کارمەندیش دێت تا یارمەتیان بدات و وردە وردە کاروباری ماڵەوە بەرەو باشتر دەروات.

کارمەندى خێزان دوو هەفتە جارێك لە کاتێکى دیاریکراودا دەچێ بۆلاى خێزانەکە تا یارمەتی دایكەکە بدات. ئەو دەچێ بۆ یارمەتی دایکەکە و جێبەجێ کردنی بابەتە قورسەکان و یارمەتی گرتنی کاتی پزیشکیشی دەدات، پزیشکیش یارمەتى دایکەکەى دا بۆ دەربازبوون لە بێخەویەکەى و خەمۆکیەکەى.

کارمەندى خێزان لەرێگەی رێکخراوێکەوە  گروپێکى گونجاو بۆ دایکەکە دەدۆزێتەوە، کە جۆرەها کارى دەستى تێدا ئەنجام دەدرێ. بە بۆچوونى دایکەکە یەکتربینینەکانی گرووپەکە زۆر بووژێنەرەوە، بوون. لە رێگای رێکخراوێکی ترەوە کەسێکی یارمەتیدەر دۆزرایەوە کە مانگی دوو جار سەردانی ئەو خێزانە دەکات. کەسە یارمەتیدەرەکە جاروبار منداڵە بچکۆلەکان دەباتە دەرەوە یان یاریان لەگەڵ دەکات، لەلایەکی ترەوە یارمەتی منداڵە گەورەکان دەدات تا مەشقەکانی فێرگەیان ئەنجام بدەن، و هەندێ جاریش تەنیا قسەوباس لەگەڵ دایکەکە دەکات. پێکەوە لەگەڵ کارمەندی خێزان بەو ئەنجامە دەگەن کە جیتر پێویستیان بە سەردانەکانی ئەو نیە، چونکە دایکەکە زۆر باشتر بووە و کەسی یارمەتیدەر دەچێتە لایان کە بە بەردەوامی یارمەتی خێزانەکە بدات.

ئەمەی دواتر بخوێنەرەوە

یارمەتی بو کێشەی دەروونی و هەستەدەماری منداڵ

یارمەتی بو کێشەی دەروونی و هەستەدەماری منداڵ

توندوتیژی لە خێزاندا

توندوتیژی لە خێزاندا

لاو تووشی کێشە بووە

لاو تووشی کێشە بووە

فەرهەنگۆك

لەم فەرهەنگۆکەدا باس لە مانای گرنگترین ئەو دەستەواژانە دەکرێت کە پەیوەندیان بە منداڵپارێزیەوە هەیە.

فەرهەنگۆك

دایبخه