Skip to content

""

 پەروەردەی هاندەر

لە سەرتاسەری جیهاندا شێوەکانی پەروەردەی منداڵ جیاوازن لە یەکتر. جیاوازیەکان دەتوانێ بۆ نموونە ئەوە بێ کە، بۆچوونەکان لەسەر کردەوەی باش چیە یان چۆن سنوور بۆ منداڵ دادەنرێت.

لە فنلەندا دایك وباوك ڕێنوێنی دەکرێن کە لە رێگەی هاندانەوە منداڵەکەیان پەروەردە بکەن. دایك وباوك بەشیوەیەکی بەرچاو و بەهێز لە ژیانی رۆژانەی منداڵدا لەگەڵیدان، هانی دەدەن و پشتیوانی لێ دەکەن. منداڵیش رێنوێنی دەکرێت کە بیروڕای سەربەخۆی هەبێ.

پەروەردەی هاندەرانە پشتیوانی لە باشگوزەرانی منداڵ دەکات، باوەڕبەخۆ بوونێکی باش وتوانایی کاریگەری دانان و وەرگرتنی پێ دەدات. منداڵیش فێردەبێت هەستەکان بناسێت و مامەلەیان لەگەڵدا بکات.

تەمبێ کردنی منداڵ قەدەغەیە

دایك وباوك مافیان هەیە و لێپرسراون لە دانانی سنوور بۆ منداڵەکەیان. هەندێ حاڵەت دێتە بەردەم هەر دایكیك یان باوکێك، کە دەبێ بەر بەهەڵسوکەوتی منداڵەکە بگیرێ. یاسای فنلەندا هەموو جۆرەکانی تەمبێی جەستەیی بەتەواوی قەدەغە دەکات. بۆ نموونە نابێ منداڵ لێی بدرێ یان قژی ڕابکێشرێت. هەروەها نابێ توندو تیژی دەروونیش بەکاربهێنرێت. توندوتیژی دەروونی بریتین بۆ نموونە لە ناو وناتۆرە لەمنداڵ، سووکایەتی پێکردن، هەڕەشەکردن، ترساندن یان هاوارکردن بەسەر منداڵەکەدا.

تەمبێ کردن زیانی بۆ منداڵ هەیە. دووچاری مەراق ودڵتەنگی و ترسی دەکات. بەگوێرەی لێکۆڵینەوە ئەزمونی نەرێنی پەروەردە لە نەوەیەکەوە بۆ ئەوی تر دەشگوازرێتەوە- واتە زۆر جار گەورەساڵ لێدان بەکاردەهێنێ، ئەگەر بە منداڵی لێی درابێت.

بۆ پەروەردەی منداڵ یارمەتی و پشتیوانی پێشکەش دەکرێت. ئەگەر پێویستیت بە پشتیوانی هەبوو، ئەوا پێویستە لەکاتی خۆیدا داوای راوێژ بکەیت بۆ نموونە لە ڕاوێژگای منداڵاندا، لە شوێنی یەکترگرتنەوەی خێزانەکان، لە باخچەی منداڵان بەشی پەروەردەی منداڵی بچووك یان لە فێرگەوە. هەروەها ڕاوێژی یان خزمەتگوزاری سوشیال بۆ خێزانی مندالدار دەتوانن یارمەتی بدەن.

ئەمەی دواتر بخوێنەرەوە

توندوتیژی لە خێزاندا

توندوتیژی لە خێزاندا

داب ونەریتی زیانبەخش

داب ونەریتی زیانبەخش

حالەتەکانی جیابوونەوە

حالەتەکانی جیابوونەوە

فەرهەنگۆك

لەم فەرهەنگۆکەدا باس لە مانای گرنگترین ئەو دەستەواژانە دەکرێت کە پەیوەندیان بە منداڵپارێزیەوە هەیە.

فەرهەنگۆك

دایبخه