
حالەتەکانی جیابوونەوە
کاتێك دایك وباوك جیادەبنەوە منداڵ مافی ئەوەی هەیە کە پەیوەندیەکی نزیك و پارێزراو لەگەڵ هەر یەکە لە دایك وباوکەکە بمێنێتەوە. لەکاتی جیابوونەوەدا دەبێ دایك وباوکەکە پێکەوە لەسەر سەرپەرشتی. شوێنی نیشتەجێ بوونی، مافی بینینی و نەفەقەی منداڵەکە رێکبکەون
لینکی بەکەڵك
- سەبارەت بە بابەتی جیابوونەوە زانیاری و پشتیوانی زۆر بە زمانی ئینگلیزی بەدەست دەهێنیت .لە ماڵپەڕی یارمەتی بۆ جیابوونەوە.فی (Apuaeroon.fi)
- ئەگەر تۆ زمانی فینلەندی تەنها کەمێک دەزانی، بپرسە ئایا مافی بەکارهێنانی وەرگێڕت هەیە. سەبارەت بە بەکارهێنانی وەرگێر، بە زمانی ئینگلیزی لە ماڵپەڕی InfoFinland زانیاری زیاتر بخوێنەرەوە (Infofinland.fi).
دایك وباوکەکە دەبێ یەكلایی بکەنەوە، کە ئایا هەردووکیان هێشتا سەرپەرشتکاری منداڵەکەن و منداڵەکە لەلای کامیان دەژی. منداڵ مافی هەیە هەردوو دایك و باوکی ببینێت و دایك وباوکەکەش هەردووکیان ئەرکیانە بەشداری لە ژیاندنی/نەفەقەی منداڵەکە بکەن. بو یەکێکیان لەو دایك وباوکە دەتوانرێ بڕێار بدرێ کە نەفەقە بدات بەوی تریان کە منداڵەکە لەلای نیشتەجێیەکەی تۆمار کراوە.
سەرپەرشتی هاوبەش یان سەرپەرشتی یەكلایەنە
باوترین شێوازی سهرپهرشتیکردنی منداڵ پاش جیابوونهوهی دایك و باوك، سهرپهرشتیکردنی هاوبهشه. ئهمهش بهو واتایهیه که دایک و باوک ههردووکیان بهشداری دهکهن له بڕیاردان سهبارهت به مهسهله گرینگهکانی پێوهندیدار به منداڵهکه، وهک پهروهرده، کاروباری تهندروستی، شوێنی نیشتەجێبوون یاخود سهفهرکردن.
بڕیاردان سهبارهت به کاروباری رۆژانهی منداڵ، له ئهستۆی ئهو کهسهیه که منداڵ لهلای دهژی. منداڵێك که بهشێوهی هاوبهش سهرپهرشتی دهکرێ، ناکرێ بهبێ ڕەزامەندی سهرپهرشتهکهی تر ببرێته دهرهوهی وڵات، سەرەڕای ئەوەی مندالەکە لەلای ئەوەیان دەژی کە دەیباتە دەرەوە. ئەگەر داوای پاسپۆرت بۆ منداڵەکە بکرێت، ئەوا دەبێ دایکەکە یان باوکەکەی کە منداڵەکەی لەلا ناژی واژۆی داواکە بکات.
ئهگهر دایک و باوکی منداڵ، پاش جیابوونهوه له یهکتر له سهر سهرپهرشتیکردنی هاوبهشی منداڵهکه پێک نهیهن، ئهکرێ ههر یهک لهو دوو لایهنه داوای سهرپهرشتیی یهکلایهنهی منداڵهکه بکا. ئهمهش بهو مانایهیه که سهرپهرشتکاری یهکلایهنه، بۆ خۆی سهبارهت به کاروبارەکانی منداڵهکه بڕیار بدا. ههڵبهت ئهبێ ئهوه لهبهرچاو بگیردرێت که منداڵ له ههر حاڵێکدا مافی بینینی ههر دووکیانی واتا دایك و باوکی خۆی ههیه.
کاتێك پەیوەندی هاوسەرێتی بە جیابوونەوە کۆتایی دێت
بۆ جیابوونەوە هاوسەرەکان هەردووکیان دەتوانن پێکەوە یان یەکێكیان بەجیا بۆخۆی داوای بکات. دوای شەش مانگ لە ماوەی وەستان و بیرکردنەوە جیابوونەوەکە پەسەند دەکرێت، و یەکلایی دەبێتەوە. هاوسەەرگیری کۆتایی پێ دێت، کاتێك هەردوو هاوسەر چیتر پێکەوە لە یەك ئادرێسدا ناژین.
رێکەوتنەکانی دوای جیابوونەوە سەبارەت بە کاروباری منداڵەکان
ڕاوێژ و رێککەوتن سەبارەت بە جیابوونەوە، سەرپەرشتی منداڵ، نیشتەجێ بوون، چاوپێکەوتنەکان و ژیاندنی منداڵ خزمەتگوزاریە یاساییەکانی خێزان لە ناوچەکانی خۆشگوزەرانی ئەنجامی دەدەن.
بۆ منداڵەکە باشترە، ئەگەر دایك وباوکەکە بتوانن لەسەر ئەو بابەتانەی کە پەیوەندیان بە سەرپەرشتی، نیشتەجێ بوون و مافی بینین و دانی نەفەقە پێکەوە رێکبکەون. دایك وباوکەکە دەتوانن بە باشترین شێوە کە خۆیان دەیبینن رێکبکەون.
رێککەوتنەکە دەتوانێ بە زارەکی یان بە نووسین بکرێت. باشتر وایە کە دایك وباوکەکە رێککەوتنێکی نووسراو دابرێژن، کە بیدەن بە یاساییەکانی خێزان لە شارەوانیەکان بۆ پەسەند کردنی. بەم شێوەیە زەمانەتی ئەوە دەکرێت کە مافی منداڵەکە بۆ بینینی هەردوو دایك وباوکی دەچێتە پێشەوە. لە حاڵەتێكدا ئەگەر یەكێك لەو دایك وباوکە بەشداری نەکات لە بەخێوکردنی منداڵەکەدا بەو شێوەیەی لەسەری رێکەوتوون، ئەوا دائیرەی کیڵا پارەی نەفەقەکە نادات، ئەگەر لەگەڵ کاربەدەستەکەدا رێککەوتن نەبەسترابێت. دەتوانیت کات بگرێت بۆ لای چاودێری منداڵ لە ریگەی پەیوەندی کردن بە خزمەتگوزاریە یاساییەکانی خێزانی ناوچەکەتەوە.
رێککەوتنەکە دەتوانێ بە زارەکی یان بە نووسین بکرێت. باشتر وایە کە دایك وباوکەکە رێککەوتنێکی نووسراو دابرێژن، کە بیدەن بە چاودێری منداڵان بۆ پەسەند کردنی. بەم شێوەیە زەمانەتی ئەوە دەکرێت کە مافی منداڵەکە بۆ بینینی هەردوو دایك وباوکی دەچێتە پێشەوە. لە حاڵەتێكدا ئەگەر یەكێك لەو دایك وباوکە بەشداری نەکات لە بەخێوکردنی منداڵەکەدا بەو شێوەیەی لەسەری رێکەوتوون، ئەوا دائیرەی کیڵا پارەی نەفەقەکە نادات، ئەگەر لەگەڵ کاربەدەستەکەدا رێککەوتن نەبەسترابێت.
ئەگەر رێککەوتن نەبەسترێت
ئەگەر حاڵەتەکە بە خراپ بشکێتەوە، سەرپەرشتکاران نەتوانن لەسەر بابەتەکان رێکبکەون، ئەوا ناکرێ لەلایەن چاودێری منداڵان رێککەوتن ببەسترێت. بو داوای رێککەوتن خزمەتگوزاری تایبەتی هەیە بۆ یارمەتی دان، بەناوی ڕیککەوتن لەسەر کاروباری خێزان سەبارەت بە رێککەوتن لەسەر کاروباری خێزان زۆرتر بخوێنەرەوە لە لاپەڕەی خزمەتگوزاریەکانی سۆشیال بۆ خێزانی منداڵدار.
ئەگەر هەر رێککەوتنەکە نەکرا، پێدەجێت پێویستی بە یارمەتی یاسایی هەبێت، یان تەنانەت بابەتەکە بکێشرێتە دادگا. لەو حاڵەتەدا دادگا یەکلایی دەکاتەوە، لەلای کامیان منداڵەکە دەژی و چۆن مندالەکە ئەوی تریان دەبینێ رێکەوتن دەبەسترێ. بۆ ئەم مەبەستە دادگا پێویستی بە ڕوونکردنەوە سەبارەت بە بارودۆخی منداڵەکە لەلایەن چاودیری کۆمەڵایەتیەوە دەبێ.
بۆ ئەو کەسانەی بیر لە جیابوونەوە دەکەن یان ئەزمونیان کردوە پشتیوانی سەبارەت بە وەزعیەتی جیابوونەوە بەدەست دێت، وەك
گروپی پشتیوانی هاوتایی. هەروەها بۆ منداڵیش گروپی خۆیان هەیە. بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە خزمەتگوزاریەکان یان راوێژی کۆمەڵایەتی خێزانی منداڵداری ناوچەکەت پرسیار بکە.
ئەمەی دواتر بخوێنەرەوە
مافەکانی منداڵ
پشتیوانی بۆ پەیوندی نێوان دوو هاوسەر
سەرپەرشتی منداڵ
فەرهەنگۆك
لەم فەرهەنگۆکەدا باس لە مانای گرنگترین ئەو دەستەواژانە دەکرێت کە پەیوەندیان بە منداڵپارێزیەوە هەیە.