Skip to content

""

توندوتیژی لە خێزاندا

بەکارهێنانی توندو تیژی لە فنلەندا هەمیشە بە تاوان تەماشا دەکرێت. ئەندامانی خێزان بۆیان نیە لەیەکتر بدەن. هەروەها توندوتیژی دەروونیش، وەك هەڕەشە و ترساندن نابێ بەکاربهێنرێ. هیچ کەسیش پێویست ناکات بەتەنیا بمێنێتەوە لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیدا.

یارمەتی بۆ قوربانی توندوتیژی و بۆ ئەنجامدەرەکەیشی بەدەست دێت. دەتوانیت تەلەفون بۆ ژمارەی یارمەتیدەر

ئەو کەسەی کەوتوەتە بەر توندوتیژی یان لەژێر هەڕەشەکەی دایە دەتوانێ لەکاتی پێویستدا خۆی بگەیەنێتە خانەی پاراستن، کە لەوێدا دەتوانێ پارێزراو بێت. لە خانەی ئاسائشدا بۆ رێکخستنی کاروبارەکان رێنوێنیت پێ دەدرێت.. دەتوانیت بۆ خانەی ئاسایش لەگەڵ منداڵەکەت یان منداڵەکانت برۆیت. لە بارودۆخی لەناکاو وبەپەلەدا بە ئێشکگری کاروباری کۆمەڵایەتی و قەیران یان ناوەندی فریاگوزاری ١١٢ پەیوەندی بکە.

هەروەها زۆر رێکخراو هەیە یارمەتی و پشتیوانی بۆ هەردوو قوربانیەکە و بۆ ئەنجامدەرەکەیش پێشکەش دەکەن. لەوانە چالاکی پشتیوانی هاوتایی  جۆراوجۆر. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر خزمەتگوزاریەکانی یان ڕاوێژی کۆمەڵایەتی بۆ خێزانی منداڵدار لە ناوچەکەت پرسیار بکە.

ئەمەی دواتر بخوێنەرەوە

داب ونەریتی زیانبەخش

داب ونەریتی زیانبەخش

حالەتەکانی جیابوونەوە

حالەتەکانی جیابوونەوە

مافەکانی منداڵ

مافەکانی منداڵ

فەرهەنگۆك

لەم فەرهەنگۆکەدا باس لە مانای گرنگترین ئەو دەستەواژانە دەکرێت کە پەیوەندیان بە منداڵپارێزیەوە هەیە.

فەرهەنگۆك

دایبخه