Skip to content

""

ڕاوێژگا

خزمەتگوزاریەکانی ڕاوێژگا لە فنلەندا بۆ هەموو ژنانی دووگیانە و بۆ ئەو خێزانانەیە کە چاوەڕوانی لەدایك بوونی منداڵەکەیان دەکەن (ڕاوێژگای دایکانە) بۆ منداڵانی خوار تەمەنی فێرگەیە وهەروەها بۆ خێزانەکانیانە (ڕاوێژگای منداڵان). خزمەتگوزاریەکان بۆ خێزانەکان ئارەزوومەندانە و بە خۆراییە. ڕاوێژگا پشتیوانی لە دایکان و خێزانەکان لە کاتی چاوەڕوانی لەدایك بوونی منداڵەکەیان و لە یەکەم ساڵی ژیانی منداڵ دەکات.

لە ڕاوێژگای دایکانەدا چاودێری ڕێڕەوی کاتی دووگیانی دەکرێت. لەوێدا بۆ کاتی دووگیانی و خۆ ئامادەکردن بۆ لەدایك بوونی منداڵ ڕاوێژ بەدەست دەهێنیت. هەموو منداڵ و خێزانێك ڕاوێژی تایبەت بە خۆیانیان پێ دەدرێت.

لە راوێژگای منداڵاندا چاودێری و بەرەوپێش بردنی گەشە و گەورەبوونی منداڵ دەکرێت و هەروەها پشتیوانی لە دایکایەتی وباوکایەتی دەکرێت لەوانە لە پەیوەند بە بابەتی پەروەردە و ئاگاداربوون لە منداڵ یان پێڕاگەیشتن بە پەیوەندی نێوان هەردوو هاوسەر. بیچگە لەوەش منداڵ لە ڕاوێژگاوە ڤاکسینەکانی بە گوێرەی بەرنامەی ڤاکسیۆنی نیشتمانی لێ دەدرێت.

لە راوێژگای دایکانە و منداڵاندا هەوڵ دەدرێت کە زوو سەرنج بدرێت کە ئەگەر منداڵێك یان خێزانێك پێویستی بە یارمەتیەکی تایبەت هەبێت هەروەها یارمەتی و پشتیوانی  پێویستی بۆ رێکبخرێت. ڕاوێژگا هاوکاری چڕوپر لەگەڵ لایەنە جۆڕاوجۆرەکان دەکات هەمیشە بە گوێرەی پێویستی خێزانەکە (لەوانە  کاری خیزانی منداڵی شێرخۆرە، پەروەردەی منداڵی بچوك، کارلەگەڵ خێزان، خزمەتگوزاری دەم ودان، تێراپیای پارێزی خواردن، ڕاوێژگای خێزان تەماشای فەرهەنگۆك بکە) ، منداڵپارێز)

ئەگەر سستەری راوێژگا نێگەرانی ئەوە ببێ کە، گەورەبوونی و گەشەی منداڵەکە لە مەترسیدایە، ئەوا دەتوانێ پێکەوە لەگەڵ منداڵەکە یان لەگەڵ دایك وباوکی پەیوەندی بە بنکەی سۆشیالی شارەوانیەکەی منداڵەکەوە بکەن. ئەگەر پەیوەندیەکەیان پێکەوە لەگەڵ خێزانەکە سەر نەگرێ یان ئەگەر بابەتەکە پیویستی بە پەلەی منداڵپاریزی بێ، ئەوا لە هەرحاڵدا کارمەندەکە ئەرکیەتی ئاگاداری بە پێویستی منداڵپارێزی بدات. زۆرتر بخوێنەرەوە، سەبارەت بەوەی کە چێ ڕوو دەدات دوای پەیوەندی کردن یان ئاگادارکردنەوەی منداڵپارێزی، لە پەڕەی وەك کارداری خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیەوە.

پشکنینی پزیشکی بەربڵاوی ڕاوێژگا

لە راوێژگاکانی دایکانە و منداڵاندا چوارجار پشکنینی بەربڵاوی تەندرستی دەکرێت وەك پشتیوانیەك لە دایکایەتی و باوکایەتی، کە لەوێدا باری تەندروستی و خۆشگوزەرانی خێزانەکە هەمووی هەڵدەسەنگێندریت هەروەها ئەو بابەتانەیش کە کاریگەریان لەسەر دادنێ. لەسەر ڕەزامەندی سەرپەرشتکاران پشکنینی بەربڵاوی پەروەردەی منداڵی بچووك لەلایەن کارمەندانەوە چالاکی منداڵەکە هەڵدەسەنگێندرێ لە شوێنی پەروەردەی منداڵی بچوكدا  لەولایەنانەوە کە بۆ رێکخستنی چارەسەر و  پشتیوانی پێویستە.

نیشانەکانی کێشەی دەروونی وهەستەدەمار واتە نێپسو

لەم سەردەمەدا هەرچی زیاتر سەرنج دەخرێتە سەر کێشە دەروونی وهەستەدەماری منداڵ. بۆ ئەمە بەگشتی کورتکراوەی nepsy بەکار دەهێنرێت. کێشەکانی nepsy بەزۆری کاریگەری دەخاتە سەر ژیانی رۆژانەی منداڵ: لەسەر تێکەڵاوی کۆمەڵایەتی، لەسەر کۆنترۆلی هەستەکانی و لەسەر بەرەوپێش بردنی هەڵس وکەوتەکانی. ناسینەوەی گرفتەکان گرنگە، بۆ ئەوەی لە هەڵس وکەستی منداڵەکە تێبگەین و یارمەتی پێشکەش بکرێت. ئەوەش گرنگە کە، بێجگە لە منداڵەکە، دایك وباوکیشی و باقی گەورەسالانی تر کە لە ژیانی رۆژانە لەگەڵیدان یارمەتی دەدرێن- وەك کارمەندانی باخچەی منداڵان و فیرگە. چیرۆکێك لەسەر ئەم بابەتە بخوێنەرەرە.

ئەمەی دواتر بخوێنەرەوە

پەروەردەی منداڵی بچوك

پەروەردەی منداڵی بچوك

فێرگە

فێرگە

کار لەگەڵ لاواندا

کار لەگەڵ لاواندا

فەرهەنگۆك

لەم فەرهەنگۆکەدا باس لە مانای گرنگترین ئەو دەستەواژانە دەکرێت کە پەیوەندیان بە منداڵپارێزیەوە هەیە.

فەرهەنگۆك

دایبخه