خستنە ژێر سەرپەرشتی کاربەدەستان پێکەوە بەهاوکاری بنەماڵە ئامادەکاری بۆ دەکرێت

خستنە ژێرسەرپەرشتی کاربەدەستانەوە پرۆسەیەکی درێژخایەنە، کە بەگشتی لەگەڵ بنەماڵەکەدا پێکەوە کاروبارەی ئامادەکاری بۆ دەکرێت. بەشی هەرەزۆری خستنە ژێر سەرپەرشتی کاربەدەستانەوە بە هاوکاری ولێکدەگەیشتن لەگەڵ منداڵەکە و بنەماڵەکە ئەنجام دەدریت.

هەمیشە هۆیەکانی خستنە ژێرچاودێرتی کاربەدەستانەوە بە شێوازی نووسین دەبێ باس بکرێت. کارمەندەکانی منداڵپارێزی هەموو ئەو زانیاریانە کۆدەکەنەوە کە کاریگەریان لەسەر مەسەلەکە هەیە و هەروەها گوێ لە بیروبۆچونى خێزانەکە دەگرن. لە هۆیەکانی خستنە

ێرسەرپەرشتی کاربەدەستاندا دەبێ ئەوە باس بکرێت کە:

  • دەبێت هۆکار بخرێتە ڕوو کە بە چ شێوەیەک ئاساییشى منداڵەکە کەوتووەتە مەترسیەوە.
  • ئاماژە بکرێت، کە پێشتر بە چ شێوەیەک هەوڵدراوە یارمەتى منداڵەکە بدرێت و بۆچی ئەم ڕێگایانە کافی نەبوون.
  • دەبێت هۆکار بخرێتە ڕوو، کە چۆن خستنە ژێر سەرپەرشتیی کاربەدەستان یارمەتى منداڵەکە دەدات و بۆچى ئەوە بۆ منداڵەکە هەڵبژاردەیەکى باشترە وەك لەوەى کە لە ماڵەوە بمێنێتەوە.

دایك و باوکەکە و منداڵەکە مافى ئاشنابوونیان هەیە بەو بەڵگەنامانەی، کە تێیایاندا هۆکارەکانی خستنە ژێر سەرپەرشتی کاربەدەستان، خراونەتە ڕوو. هەروەها دەبێ چاوپێکەوتن لەگەڵیاندا رێکبخرێت کە تێیدا هۆیەکانی خستنە ژێر سەرپەرشتی کاربەدەستانیان بۆ روون بکریتەوە.

هەندێ جار بڕیاری خستنە ژێر سەرپەرشتی کاربەدەستان بەناچاری دەدرێت، سەرەڕای ئەوەی خێزانەکە لەدژی رادەوەستن

ئەگەر منداڵەکەک پێی نابێتە تەمەنی ١٢ ساڵەوە یان سەرپەرشتکارەکانى ڕازى نەبن لەسەر خستنە ژێر سەرپەرشتی کاربەدەستانەوە، ئەوا دادگا بڕیار لەسەر بابەتەکە دەدات. دادگای بەڕیوەبەرایەتی لە بارودۆخەکە دەکۆڵیتەوە و بڕیار لەسەر ئەوە دەدات، کە چی بە بەرژەوەندی منداڵەکەیە. دەتوانرێ سکاڵا لەسەر بڕیاری دادگای بەڕیوەبەرایەتی بدرێ و بۆ دادگای باڵاتری بەرێوەبەرایەتی بەرزبکرێتەوە.

لەو کاتانەدا کە بیروبۆچۆنی ناکۆك لەسەر بابەتەکە هەیە کارمەندە کۆمەڵایەتیەکان دەبێت ڕاوێژی خێزانەکان بکەن. ئەمەش ماناى ئەوەیە کاتێك کە بە منداڵ یان بە دایك و باوکەکەى بڕیارى خستنە ژێر سەرپەرشتی کاربەدەستان ڕادەگەیەندرێت، هەروەها دەبێ کارمەندەکان پێیان ڕابگەێنن، کە چۆن دەتوانن سکاڵا لە ئاست ئەو بڕیارانە بەرزبکەنەوە و لە کوێ سکاڵا بکەن.

خستنە ژێر سەرپەرشتی کاربەدەستان هەمیشە بابەتێکى سەخت و ئاڵۆزە، مەبەستەکەشى ئەوە نییە کە دژایەتى کەس بکرێت، بەڵکو بەمەبەستی یارمەتیدانى منداڵان و خێزانەکانیانە.

منداڵى خراوە ژێرسەرپەرشتی کاربەدەستان دەگوێزێتەوە کە لەلای خێزانی چاودێر بژی یاخود بۆ دەزگای منداڵپارێزی دەچێ

چاودێریى جێگر ئەو مانەیە دەبەخشێت، کە ئەو منداڵەى جێگۆڕکێی بۆ کراوە، لە دەرەوەى ماڵى خۆى سەرپەرشتی دەکرێت. بەگشتى منداڵى خراوە ژێر سەرپەرشتیی کاربەدەستانەوە یان لە لاى خێزانى چاودیریاخود لە دەزگاى منداڵپارێزی دەژى. پێش ئەوەى کە منداڵەکە کە دەرەوەى ماڵەکەى جێگیربکرێت، دەبێت کارمەندى منداڵپارێزی ڕوونى بکاتەوە، کە ئایا کەسێکی نزیك لە منداڵەکە دەتوانێت سەرپەرشتیی منداڵەکە بکات. لە کاتى هەڵبژاردنى شوێنى سەرپەرشتیی جێگردا بە پێى دەرفەت دەبێت ڕەچاوى بابەتی زمان و کولتوورى و ئاینى منداڵەکە بکرێت.

دەبێ هۆکارەکانی خرانە ژێر سەرپەرشتی و هەروەها ئامانجەکانى خرانەژێر چاوەدێری جێگر بۆ منداڵەکە ڕوونبکرێنەوە. دەبێت بەشێوەیەکى کافی بوار بڕەخسێنرێت بۆ منداڵەکە کە چاوی بەو کارمەندە کۆمەڵایەتییە بکەوێت کە لەکاروبارەکانی لێپرسراوە،

منداڵەکە کە خراوەتە ژێر سەرپەرشتی کاربەدەستانەوە پەیوەندی بە دایك وباوکیەوە ناپچرێ. منداڵەکە مافى دیتنی دایك و باوکى و کەسە نزیکەکانى هەیە و دەتوانێت پەیوەندییان پێوە بکات. هەموو ئەم بابەتانە لە نەخشەی منداڵەکەدا وەك داواکار دەنووسرێن. پەیوەندی بە دایك وباوکەوە تەنیا کاتێك دەتوانرێ سنووردار بکرێت ئەگەر هۆی ئەوەی بەدەستەوە کە زیانی بۆ منداڵەکە هەبێ. ئەو کاتە دەبێ بڕیاری لەسەر بدرێ، کە دەتوانرێ سکاڵای لەسەر بکرێت. منداڵێك کە پێی نابێتە تەمەنی ١٢ ساڵیەوە مافی هەیە نەیەوێت، چاوى بە دایك و باوکى بکەوێت.

خستنە ژێر سەرپەرشتی کاربەدەستانەوە تا ئەو کاتە دریژە دەخایەنێت کە منداڵەکە پێویستی پێی دەبێ

ماوەی بڕیاری خستنە ژێر سەرپەرشتیی کاربەدەستان کراوەیە، واتا تا ئەو کاتەی منداڵ پێویستى پێیەتى. ماوەى خایاندنى بۆ نموونە دەکەوێتە سەر ئەوەى کە لەو ماوەى جێگۆڕکێ‌دا دایك و باوکەکە چەندە بە باشی دەتوانن بە خۆیان و کاروبارەکانیان ڕابگەن. منداڵپارێزی هەوڵ دەدات لەماوەى خستنە ژێر سەرپەرشتیی کاربەدەستاندا، کاروباری یارمەتیدەرانە بۆ منداڵ و خێزانەکەى ڕێکبخات بەو مەبەستەی منداڵەکە بتوانێت بۆ ماڵەوە بگەڕێتەوە. کارمەندى بەرپرس لە کاروبارى منداڵەکە دەبێت بەلایەنى کەمەوە ساڵى جارێك هەڵسەنگادنى خۆى بکات سەبارەت بەوەى، کە ئایا درێژە بدرێت بە خستنە ژێر سەرپەرشتیی کاربەدەستانەوە یان نا. خستنە ژێر سەرپەرشتیی کاربەدەستان بۆ هەر منداڵێك دواجار کاتێك کۆتایى پێدێت کە منداڵ تەمەنی ١٨ساڵی پڕدەکاتەوە و دەبێتە گەورەساڵ.