Skip to content

""

مافەکانی منداڵ

بنەمای هەموو خزمەتگوزاریەکانی منداڵ و خێزان بەگوێرەی دەستور و یاسا دارێژراوە. لە دەستوری فنلەندا کۆمەڵەکان، ئەو پرینسیپانەی کە لە ئاستی جیهاندا لەسەری رێکەوتون لەبەرچاو دەگیرێ. لەبارەی منداڵەوە گرینگترینیان پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتوەکانی مافەکانی منداڵە.

مافەکانی منداڵ خاڵی دەسپێکە، کاتێك خزمەتگوزاری، پشتیوانی و یارمەتی کەرتی گشتی بە خێزانەکە پێشکەش دەکرێت. مافەکانی منداڵ کاریگەریش لەسەر تێگەیشتن وپێناسە لە دایکایەتی وباوکایەتی، لە خێزان و پەروەردە دادەنێت.

لە پەیماننامەی مافەکانی منداڵدا لەوەوە دەست پێدەکات کە لێپرسراویەتی لە پەروەردە و گەشەکردنی منداڵ لە پلەی یەکەمدا لە ئەستۆی دایک وباوك و سەرپەرشتکارانی منداڵە. لە هەر حاڵ کۆمەڵگا دەبێ هەوڵ بدات بۆ ئەم ئەرکە پشتیوانی دایکان و باوکان و سەرپەرشتکاران بکات. دەبێ بە ئەندازەی کافی زوو یارمەتی پێویست بە خێزانەکان بدرێ.

پەیماننامەی گشتی مافەکانی منداڵ

هەموو منداڵێک مافی بەهرەمەندبوون لە منداڵییەکی خۆش و لێوڕێژ لە ئاسایشی هەیە. هەموو منداڵان مافی ئەوەیان هەیە کە گەشە بستێنن، بچنە فێرگە و یاری بکەن و بەشداریش بکەن. هەر منداڵێک هەروەها مافی ئەوەشی هەیە کە بپارێزرێت و پێی رابگەن. هەموو مافەکانی مندالان لە چوارچێوەی پەیماننامەی گشتیی مافەکانی منداڵ، لە لایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە، کۆکراونەتەوە. ئەوەی لە پەیماننامەکەدا هاتووە، بەگشتی تێگەیشتنێکی پەسندکراوە سەبارەت بەوەی کە کامانەن ئەو مافانەی کە پێویستە هەموو منداڵان هەیان بێت، بەبێ لەبەرچاوگرتنی جۆری پێشینەیان وەك رەگەزی نەتەوەیی، ئایین و توانایی ئابوریی بنەماڵە. ئەو پەیماننامەیە هەموو منداڵانی ژێر ١٨ ساڵ دەگرێتە خۆی.

نزیک بە تەواوی دەوڵەتانی جیهان ئەو پەیماننامەیەیان پەسەندکردوە. لە فنلەندا پەیماننامەی گشتی مافەکانی منداڵ لە ساڵی ١٩٩١دا خرایە بەردەست وکاری پێ کرا. ئەو پەیماننامەیە وەک یاسا بەرپرسیاریەتی بەدواوەیە، کەواتە ڕێك وەک هەر یاسایەکی دیکە، ئەرك دەخاتە ئەستۆی دەوڵەتان، شارەوانییەکان، کاربەدەستان، دایک‌وباوکی منداڵان و گەورەساڵەکانی تریش. یاساکان فینلاند خۆیشی، شان بە شانی پەیماننامەی گشتیی مافەکانی منداڵ، مافەکانی منداڵان دەستەبەر دەکا. لە ناو یاسا و رێساکانی فینلانددا گەلێک یاسا هەن کە جەخت دەخەنە سەر ئەوەی کە دەبێ بە شێوەیەکی یەکسان لە گەڵ منداڵ وەك کەسێك مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، و هەموو لایەک وەك یەك بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرێت.

یاساکان پشتیوانی لە پەیماننامەی مافەکانی منداڵ دەکەن

پەیماننامەی مافەکانی منداڵ وەك یاسا بەرپرسیاریەتی بەدواوەیە، دەولەتان، شارەوانیەکان، دایك وباوکی منداڵ و باقی گەورساڵان دەبێ بەم پەیماننامەیە پابەند بن.

بێجگە لە پەیماننامەکە یاساکانی خودی فنلەندا پارێزگاری لە مافەکانی منداڵ دەکەن. لە فنلەندا گەلێك یاسا هەن، کە بەگوێرەی ئەو یاسایانە دەبێ بە شێوەیەکی یەکسان وەك کەسێك مامەڵە لەگەڵ منداڵدا بکرێت.

گرنگترین شت بەرژەوەندی منداڵە

لەهەموو بڕیارەکاندا کە پەیوەندی بە منداڵەوە هەیە هەمێشە دەبێ بەرژەوەندی منداڵەکە لەبەرچاو بگیرێ. رەنگە دیاریکردنی ئەوەی کە چی بە بەرژەوەندی منداڵە هەردەم کارێکی سەخت بێت، ئەمەش بەو هۆیەیە کە لەوانەیە خەڵکانی جیاواز ڕاوبۆچوونی تەواو جیاوازیان هەبێت سەبارەت بەوەی کە چی بە قازانجی منداڵە. مەرج نیە لەبەرچاوگرتنی قازانجی منداڵ بەو مانایە بێت کە بڕیارەکان و چارەسەرییەکان هەمیشە بەو شێوەیە بن کە منداڵ یان دایک‌وباوکی منداڵ، دەیخوازن. بۆچوونی منداڵ لە کاتی هەڵسەنگاندنی قازانجی منداڵدا، شتێکی گرینگە، بەڵام مەرج نیە بۆچوونی منداڵ و بەرژەوەندی منداڵ هەمیشە یەک شت بن.

منداڵ مافی هەیە بەشداربێت

پرێنسیپێکی گرینگ لە پێوەند لە گەڵ بەرژەوەندی منداڵ ئەوەیە کە منداڵ دەتوانێ بۆ خۆی لەو هەڵسەنگاندن و بەرنامەڕێژییانەدا بەشدار بێت کە پێوەندیی بەوەوە هەیە. دەبێ شتەکان بەو ڕادەیە بۆ منداڵ شی بکرێنەوە کە منداڵەکە خۆی تێبگات کە ئەو بڕیارەی دەدرێ پەێوەندی بە چ شتێکەوە هەیە و بۆچی بڕیاری وا دردەکرێت. ئەمەش بەو مەبەستەیە کە ئەو بتوانێ بۆچوون و روانگەی خۆی سەبارەت بە کێشەکە دابڕێژێت و دەری ببڕێت. هەر کەسێك، بە منداڵیشەوە، هەردەم مافی ئەوەی هەیە کە بەشداری لەو قسەوباس وهەڵسەنگاندنانەدا بکات کە سەبارەت بەو دەکرێن. لەم پێوەندەیەدا، تەمەن هیچ دەورێك نابینێ. دەبێ لە کاتی گوێگرتن لە منداڵ و بۆچوون و ئاواتەکانیدا، تەمەن و ئاستی گەشەی ئەو لەبەرچاو بگیردرێن. بۆ نموونە دەتوانرێت بۆ تێگەیشتن لە هەست و ویستی منداڵی بچکۆلە، سەرنجی شێوەی هەڵسوکەوت و یاری و گەمەی منداڵەکە بدەین. سەبارەت بە منداڵی گەورەش، دەبێ کارمەندەکان بە شیوەیەک شتەکانی بۆ باس بکەن کە ئەو بتوانێ تێیان بگات.

منداڵێک کە تەمەنی ١٢ ساڵی پڕ کردبێتەوە، لە زۆر لایەنەوە دەسەڵاتی قسەکردنی هەیە. دەسەڵاتی قسەکردن بەو مانایەیە کە دەبێ راوبۆچوونی منداڵیش بەهەمان شێوەی گەورەساڵان لەو بابەتانەی پەیوەندیان بەوەوە هەیە لەبەرچاو بگیردرێت. هەڵبەت، ئەوەی کە منداڵ بەشداری لەو هەڵسەنگاندنانەدا دەکا کە لە پێوەند بەودا دەکرێن، بەو مانایە نیە منداڵ مافی ئەوەی هەبێ بۆ خۆی بڕیار بدات. ئەوە گەورەساڵانن کە ئەرکی ده‌رکردنی بڕیاره‌کان بدەن و هه‌روه‌ها ده‌بێ به‌رپرسیاریه‌تیش به‌رامبه‌ر به‌ ئاکامی بڕیاره‌کان بگرنه‌ ئه‌ستۆ.

ئەمەی دواتر بخوێنەرەوە

پشتیوانی بۆ پەیوندی نێوان دوو هاوسەر

پشتیوانی بۆ پەیوندی نێوان دوو هاوسەر

سەرپەرشتی منداڵ

سەرپەرشتی منداڵ

 پەروەردەی هاندەر

پەروەردەی هاندەر

فەرهەنگۆك

لەم فەرهەنگۆکەدا باس لە مانای گرنگترین ئەو دەستەواژانە دەکرێت کە پەیوەندیان بە منداڵپارێزیەوە هەیە.

فەرهەنگۆك

دایبخه