Skip to content
""

چەند چیرۆکێکی ڕاستەقینە

هەموو خێزانێك جاری واهەیە پێویستی بە یارمەتی دەبێت. هەندێك جار کێشە و نیگەرانیەکانیان لەوانەیە گەورە ببنەوە، کە ئیتر گرنگە لەوکاتەدا بزانیت، کە یارمەتی بەدەست دێت. لەو چیرۆکە ڕاستەقینانەدا وێنای ئەوە دەکرێت کە یارمەتی و پشتیوانیەکان چین کە خێزانە کۆچبەرەکان لەو رێکخراو و خزمەتگوزاریانەی تایبەت بە منداڵ و خێزانن بەدەستیان هێناوە.

ەمەی دواتر بخوێنەرەوە

یارمەتی لە پارێزگاری منداڵەوە پێش لەدایك بوونی منداڵەکە

ماریە دایكێکی تەنیایە و خەریکە مندالی دووهەمی دەبێ. لە پشکنینی سۆنەردا دەرکەوت کە، منداڵەکەی کێشەی دڵی هەیە و ماریە نیگەرانە، کە چۆن دەتوانێ چاودێری منداڵێکی بچوکی شیرەخۆرە و منداڵێکی تریش کە تەمەنی فێرگەیە بکات. کاتێك منداڵەکە لە دایك دەبێت پێکەوە لەگەڵ کارمەندی ڕاوێژگا پەیوەندی بە منداڵپارێزەوە دەکەن و  وەك کارداری منداڵپارێزی کاروبارەکانیان دەست پێ دەکات. منداڵە گەوەرەکە کاتی منداڵ بوونەکە دەچێتە لای خێزانی جێنشینەوە.

یارمەتی لە پارێزگاری منداڵەوە پێش لەدایك بوونی منداڵەکە

دایکەکە بەتەنیا توانای نیە

دایکەکە لەگەڵ شەش مندالەکەیدا بۆ فنلەندا هاتوە. ژیانی رۆژانە لە وڵاتی نوێدا سەختە و  دایکەکە زۆر ماندوە. کارمەندانی باخچەی منداڵان نیگەران دەبن، کاتێك منداڵەکان کەمتر وکەمتر دێنە ئەو شوێنە. قسەوباس لەگەڵ دایکەکە دەکەن وپێکەوە رێکدەکەون کە لە چاودێری کۆمەڵایەتی داوای یارمەتی بکەن، وەك یارمەتی کارمەندی خێزانیان بۆ دادەنرێت، کە سەردانیان لە ماڵەوە دەکات. دایکەکەیش لەو یارمەتیەی ماڵەوەدا یارمەتی دەدرێت کە کاروبارەکانی ناوماڵ جێبەجێ بکرێت و وردە وردە ژیانیان بەرەوە باشتر

دایکەکە بەتەنیا توانای نیە

یارمەتی بو کێشەی دەروونی و هەستەدەماری منداڵ

بنەماڵەکە بریتین لە دایکەکە، باوکەکە و دوو کوڕ. لەم ماوەی دواییەدا کوڕەکان کێشەیان هەبووە. یەکێکیان کێشەی هۆشدانی هەیە و زۆر بەئاسانی لە فێرگەدا تووشی شەڕ وکێشە دەبێ. مامۆستاکەی و کارمەندی کۆمەڵایەتی فێرگە دایك وباوکی بۆ فێرگە بانگ دەکەن بۆ قسەوباس کردن لەگەڵیاندا و پێشیار دەکەن کە پەیوەندی بە چاودێری کۆمەڵایەتیەوە بگرن.

یارمەتی بو کێشەی دەروونی و هەستەدەماری منداڵ

توندوتیژی لە خێزاندا

لەناو خێزانێکی چوار کەسیدا شەڕ وئاژاوەی گەورەی تێکەوتوە، لەبەر ئەوە دراوسێکەیان تەلەفون بۆ پۆلیس دەکات. بەهۆی دەستێوەردانەوە کێشەکەک دەستی بەسەردا دەگیرێ  وئارام دەکرێتەوە. بەلام شەڕی دواتر لەوەی پێشوو توندترە: باوکەکە لە دایکەکە ومنداڵەکان دەدات و ئەوانە بۆ خانەی پاراستن هەڵدێن. سەرەڕای ئەم کێشانە خێزانەکە دەیەوێ کێشەکەی چارەسەر بکات.

توندوتیژی لە خێزاندا

لاو تووشی کێشە بووە

کێشەکانى ئاسیفى 12 ساڵان لەدزیکردن و شەڕکردنەوە سەریان هەڵدا. دایک و باوکى ئاسیف و مامۆستاکان و کاربەدەستانى منداڵپارێزیش، هەوڵیان لە گەڵ دەدا بەڵام ئەنجامی نەبوو. لە کۆتاییدا، کە ئیتر هیچ رێگایەکی تری یارمەتیدان نەمابووەوە، بنەماڵە و کاربەدەستان پێکەوە بڕیاریان دا کە ئاسیف راگوێزن بۆ خانەى منداڵان. لەوێ کەسانى شارەزا بە شێلگیرییەوە دەستیان لە کار و ئاکاری ئاسیف وەردەدا و هاوکات کار لە گەڵ هەموو خێزانەکەشدا دەکرا. کاتێک دۆخەکە هێوربووەوە، ئاسیف گەڕایەوە بۆ ماڵەوە.

لاو تووشی کێشە بووە

ناکۆکیەکانی نێوان لاو و دایك وباوکی

ئەمەل لە قۆناغی هەرزەکاریدایە و زوو زوو تووشی شەروهەرا لەگەڵ دایك و باوکی دەبوو. دایك و باوکی هەڵسوکەوتی ئەمەلیان بەلاوە پەسەند نەبوو ئەمەلیش ئەو کۆنترۆڵە توندەی دایك وباوکی پێ قەبووڵ نەبوو.کێشەکان قووڵ دەبوونەوە. ئەمەڵ بۆخانەی پاراستنی لاوان ‌هەڵهات. کارگێری خانەی پاراستن لەگەڵ ئەمەل قسەوباس دەکات و چاوپێکەوتنیش بۆ هەموو خێزانەکە رێك دەخات. لەرێگەی قسەوباسەوە لەسەر بابەتەکان پێك دێن.

ناکۆکیەکانی نێوان لاو و دایك وباوکی

منداڵ، ماڵێك نیە لێی جێگیر بێت

دایك وباوکی ئەننا رێژەیەکی زۆر ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنن، چاودێری لە کچەکەیشیان ناکەن. دەبێ منداڵپارێزی چەندین جار ولەسەر یەك ئەم کچە بجکۆلەیە لە دەرەوەی ماڵەوە جێگوڕکێ پێ بکەن .دۆخەکە تا دێ خراپتر دەبێ. باوکی ئەننا  دەمرێ ودایکیشی بەتەنیا هەڵناستێتەوە سەر پێی خۆی. منداڵپارێزی خێزانی جێگر بۆ ئەننا دابین دەکات. ئێستا ئەو باشترە و بە رێك وبێكیش دایکی دەبینێ.

منداڵ، ماڵێك نیە لێی جێگیر بێت

فەرهەنگۆك

لەم فەرهەنگۆکەدا باس لە مانای گرنگترین ئەو دەستەواژانە دەکرێت کە پەیوەندیان بە منداڵپارێزیەوە هەیە.

فەرهەنگۆك

دایبخه