Skip to content

""

یارمەتی بو کێشەی دەروونی و هەستەدەماری منداڵ

بنەماڵەکە بریتین لە دایکەکە، باوکەکە و دوو کوڕ. لەم ماوەی دواییەدا کوڕەکان کێشەیان هەبووە. یەکێکیان کێشەی هۆشدانی هەیە و زۆر بەئاسانی لە فێرگەدا تووشی شەڕ وکێشە دەبێ. مامۆستاکەی و کارمەندی کۆمەڵایەتی فێرگە دایك وباوکی بۆ فێرگە بانگ دەکەن بۆ قسەوباس کردن لەگەڵیاندا و پێشیار دەکەن کە پەیوەندی بە چاودێری کۆمەڵایەتیەوە بگرن. دایک وباوکەکە سەرەتا بە گۆمان لە کاربەدەستانەوە سەیری بابەتەکەیان دەکرد، بەلام بە زوویی دەبینین کە، بە یارمەتی چاودێری کۆمەڵایەتی، چاودێری تەندروستی و فێرگە رێگا دەدۆزنەوە بۆ یارمەتی هەموو کەسانی خێزانەکە.

خەمی دایك وباوکەکە بۆ منداڵەکانیان

ئەم خێزانە لە ماوەیەکی کورتدا دوو جار گواستوویانەتەوە بەهۆی کاری باوکیانەوە. باوکەکە کاری نۆرەیی دەکات و زۆر لە ماڵەوە نابێت. کوڕە بچکۆلەکەیان تەمەنی ٦ ساڵە و لە ماڵەوە لەگەڵ دایکیەتی. ئەو کێشی زیادی کردوە و تاقەتی نیە فیری بابەتی نوێ ببێ. منداڵە کوڕەکە پێی وایە ئەو لە خەڵك خراپترە و نایەوێت بۆ نموونە مەشقی لێخورینی پاسکیل  بکات.

بەهەر حاڵ خەم ونیگەرانی زیاتر سەبارەت بە کوڕە گەورەکەیە، کورەکە تەمەنی ١١ ساڵە. خوێندنی لە فێرگەدا ناچێتە پێشەوە. کوڕەکە هۆشدانی نیە و کێشەیشی لە فێربووندا هەیە. ماڵ گواستنەوە و فێرگە گۆڕین کێشەکەی قوڵتر کردوە.

داوا لە دایك وباوکەکە کراوە تا قسەوباس لەگەڵ مامۆستا و کارمەندی کۆمەڵایەتی فێرگە بکەن. بە بۆچوونی ئەوان پێویستە منداڵەکە بۆ لێکۆڵینەوە بنێردرێ. سەرەتا دایکەکە لەو باوەڕەدا بوو کە ئەو باشتر تێدەگات کە کوڕەکەی چی پێویستە. دوای قسەوباس کردن بەهەرحاڵ دایك وباوکەکە رازیبوون بەوەی کە داوا لە دەروونناسی فێرگە بکرێت کە داوانامە بنیرێت تا لێکۆڵینەوە بۆ کوڕەکە بکرێت.

وەڵام بۆ کێشەکان دەدۆزریتەوە

لە لێکۆڵینەوەکاندا  دەردەکەوێت کە کوڕەکە شێواوی گەشەکردنی سیستمی ناوەندی هەستەدەماری گشتی هەیە کە پێی دەڵێن سندرۆمای ئەسپێرگەر. بەهۆی ئەمەوە منداڵەكە هەڵسوکەوتی لە چاو منداڵی تردا جیاواز بوو کە لەگەڵ هاوپۆلەکەی خۆی تووشی بە هەڵە لێی حاڵی بوون و شەڕ وقڕە دەبوو. کاتێك کوڕەکە نەیدەتوانی لە کاتە سەخت وناخۆشەکاندا بیروبۆچوونی خۆی بە شێوەی تر دەرببڕێ، ئیتر لە منداڵی تری دەدا. بۆ دایك وباوکەکە باسکرا کە گرنگە کوڕەکەیان ڕێگاوشیوەی نوێ بدۆزێتەوە و بیروبۆچوونی خۆی بەبێ مشت بەکارهێنان دەرببرێ.

خێزانەکە داوانامەیان بۆلای ڕاهێنانی دەروونی هەستەدەمار (NEPSY)  ڕەوانە کراوە، کە لەویدا کوڕەکەیان یارمەتی دەدرێت بۆ بەدەستهێنانی توانیەکانی ژیانی رۆژانە و هەروەها فێری دایك وباوکەکەیش دەکەن کە بە چ رێگایەك یارمەتی و رێنوێنی منداڵەکە بکەن. ڕاهێنەری نێپسو (NEPSY)  بۆ دە جار کاتی بۆ کوڕەکە دانا کە سەردانی بکات. لەگەڵ دایك وباوکەکەیش رێکەوتن کە پەیوەندی بە چاودێری کۆمەلایەتیە بکرێت و پرسیاریان لێ بکرێت کە بۆ ئەم وەزعیەتە چ یارمەتیەکی تر هەیە تا پێشکەش بە خێزانەکە بکریت.

یارمەتی هەموو خێزانەکە دەدرێت

لە چاودێری کۆمەڵایەتیەوە پێشنیار دەکرێت، کە دەتوانرێ لەگەڵ دایك وباوکەکەدا لە ماڵەوەیان قسەوباس بکرێت. لەکاتی قسەوباسەکاندا گوێ بۆ پێویستیەکانی خێزانەکە دەگیرێ، دایکەکە دان بەوەدا دەنێ کە ئەو زۆر شەکەت بووە. ئەو دڵی خۆش بوو، کاتێك کارمەندی کۆمەڵایەتی وەزعی هەموو خێزانەکەی بەڵاوە گرنگ بوو و بیری لە رێگای یارمەتیدانی کوڕە بچوکی خێزانەکە کردەوە. بۆ پێویستی بە خزمەتگوزاریەکان خەمڵاندن دەکرێت و لەسەر بنەمای ئەوە لەسەر یارمەتیدانی خێزانە لەرێگەی کاری خێزانەوە رێکدەکەون.

کارمەندی کاری خێزانی یەکسەر دەستدەکات بە سەردانی خێزانەکە لە ماڵەوە، لەسەرەتادا هەموو هەفتەیەك. ئەو یارمەتی دایك و باوکەکە دەدات کە بەشێوەیەکی کارا  دەست دەخاتە سەر هەڵس وکەوتی کوڕەکەوە و بەگوێرەی راوێژی راهێنانی-نێپسو دەجوڵێتەوە. کوڕەکە لە فێرگەیشەوە یارمەتی دەدرێ و وردە وردە چوون بۆ فێرگەکەی بەرەو باشتر دەچێ. کوڕەکە فێردەبێ کە لەگەڵ منداڵی تردا باشتر هەڵس وکەوت بکات.

کوڕە بچوکەکە خوێندنی پێش فێرگەی دەست پێدەکات. دوای دوو مانگ ئەم کورە داوا  دەکات کە فێری لێخوڕینی پاسکیل ببێ، تا لەگەڵ هاواڵەکانی پێش فێرگەی پێکەوە بچن بۆ پاسکیل لێخوڕین لە دەوروبەردا. دایك وباوکەکە ئاسودە بوون بەوەی رێگاچارە بۆ کێشەکان دۆزرانەوە. خێزانەکە بڕیار دەدەن کە داوای پشووبکەن، تا دایك وباوکەکەش کاتیان بۆ یەکتر هەبێت.

ئەمەی دواتر بخوێنەرەوە

توندوتیژی لە خێزاندا

توندوتیژی لە خێزاندا

لاو تووشی کێشە بووە

لاو تووشی کێشە بووە

ناکۆکیەکانی نێوان لاو و دایك وباوکی

ناکۆکیەکانی نێوان لاو و دایك وباوکی

فەرهەنگۆك

لەم فەرهەنگۆکەدا باس لە مانای گرنگترین ئەو دەستەواژانە دەکرێت کە پەیوەندیان بە منداڵپارێزیەوە هەیە.

فەرهەنگۆك

دایبخه