Skip to content

""

توندوتیژی لە خێزاندا

لەناو خێزانێکی چوار کەسیدا شەڕ وئاژاوەی گەورەی تێکەوتوە، لەبەر ئەوە دراوسێکەیان تەلەفون بۆ پۆلیس دەکات. بەهۆی دەستێوەردانەوە کێشەکەک دەستی بەسەردا دەگیرێ  وئارام دەکرێتەوە. بەلام شەڕی دواتر لەوەی پێشوو توندترە: باوکەکە لە دایکەکە ومنداڵەکان دەدات و ئەوانە بۆ خانەی پاراستن هەڵدێن. سەرەڕای ئەم کێشانە خێزانەکە دەیەوێ کێشەکەی چارەسەر بکات. بە باوکەکە یارمەتی تایبەت بەو پیاوانەی توندوتیژی بەکاردەهێنن پێشەکەش دەکرێت، وە فێردەکرێت کە بەبێ توندوتیژی هەڵس وکەوت بکات. لەرێگەی گفت وگۆوە  دایك وباوکەکە فێردەبن ناکۆکیەکانیان چارەسەر بکەن.

خۆگونجاندن هیچ ئاسان نەبوو

ئەم خێزانە بریتین لە دایك وباوکەکە، کچێکی سێ ساڵان و کوڕیکی نۆ ساڵان. ئەم خێزانە پێش دوو ساڵ هاتوونەتە فنلەنداوە، بەڵام خۆگونجاندنیان هیچ ئاسان نەبوو. کەش وهەوای ناو خێزانەکە جاروبار گرژە. زمانی فنلەندی قورسە و خێزانەکە کێشەی ئابووریان هەیە. باوکەکە کاری نیە، لە کاتێكدا پێشتر بەهۆی کارەوە بژێوی خێزانەکەی دابینکردبوو.

ناکۆکیەکان خراپتر دەبن

ڕۆژێکیان شەڕ و ئاژاوەیەکی قورس لە ناو ماڵدا رووی دا. دەنگى هاوار و هاڕەی شکانی کەلوپەلەکانى ناو ماڵ دەگەیشتە ماڵە دراوسێکان. یەکێک لە دراوسێکان تەلەفۆنى بۆ پۆلیس کرد. مەفرەزەى پۆلیس هات بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخەکە. شەڕ و هەرا کۆتایی پێ هێندرا، بەڵام پۆلیس بەشی منداڵپارێزیی لە رووداوەکە ئاگادارکردەوە .

دایك و باوکەکە و منداڵەکان بانگهێشتن کران بۆ دائیرەی کۆمەڵایەتى بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ کارمەندى کۆمەڵایەتیدا. لە چاوپێکەوتنەکەدا باس لە شەڕوهەرای ناو خێزانەکە و هۆکارەکانى کرا. دایک و باوکەکە ڕانەهاتبوون بە گفتوگۆکردن سەبارەت بە شتى تایبەتى نێوان خۆیان لە گەڵ کاربەدەستاندا، بۆیە بەکارمەندەکەیان ڕاگەیاند کە هەموو شتێک لە خێزانەکەدا، باشە و لە کێشەکەشدا توندوتیژی بەکار نەهاتوە. ئەوان باسی ئەوەیان کرد کە پارەکەیان بە سەختی بەشیان دەکات و کار پەیداکردنیش سەختە. ژمارەی تەلەفونی ئێشکگری کۆمەڵایەتی و خانەی پاراستن بە دایك وباوکەکە دەدریت.، بۆ ئەوەی نەوەك کێشە وشەری هەڕەشەئامیز دووبارە بیتەوە.

توندوتیژی خێزانی دەستتێوەردانی بەداوادا دێت و دەتوانرێ داوای یارمەتی بۆ بکرێت

بارودۆخی ناو خێزانەکە بۆ ساتێك هێمن بۆوە، بەڵام هەر زوو دیسان کێشەکان دەستیان پێ کردەوە. پارە کەم بوو تەنانەت بەشى خواردنیشى نەدەکرد. رۆژێکیان باوکەکە توڕەببوو و لە دایکەکە و کوڕەکەى دابوو. دایکەکە و منداڵەکان لە مالەوە هەڵهاتن و داوایان لە دراوسێکەیان کرد، کە لەجیاتى ئەوان تەلەفۆن بۆ خانەى پاراستن بکات.

دایکەکە و منداڵەکان چوون بۆ خانەى پاراستن. لەوێ سەرەتا هێمن بوونەوە و هاتنەوە سەر خۆ. لە پاشان کارمەندەکانى خانەى پاراستن لەگەڵ کارمەندە کۆمەڵایەتیەکانى منداڵپارێزیدا دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوەى بارودۆخى خێزانەکە و لەوەی کە ئاخۆ بە چ شێوەیەک دەتوانن یارمەتییان بدەن. سەبارەت بەو دۆخەی کە توندوتیژی تێدا ئەنجام درابوو، لە گەڵ دایك و باوکەکە وەهەروەها بە جیایش لەگەڵ منداڵەکان قسەکرا و بۆیان باس کرا کە لە فینلەندا، ئەرکە لە ئەستۆی کاربەدەستان، کە بۆ بارودۆخێکی لەم چەشنە دەستتێوەردان بکەن. بەکارهێنانی توندوتیژی لەبەرامبەر هاوسەر و مندالدا لە فینلەندا تاوانە، و تەمتێ کردنی جەستەیی منداڵ قەدەغەیە.

لە دواى گفتوگۆکان باوکەکە چاوی بەو کارمەندە دەکەوێت کە شارەزای کارکردن لە گەڵ ئەو پیاوانەیە کە توندوتیژییان ئەنجام داوە، کارمەندەکە سەر بە رێکخراوێکە کە تایبەت کار بۆ مەبەستە دەکات. زنجیرەیەك چاوپێکەوتن رێکدەخرێت، کە لەوێدا کەسێکی پیشەیی یارمەتی دەدات تا هەلسوکەوت و کارکردی پێشینەی خۆی باشتر تێبگات. ئەو لەبەرامبەر ڕەفتاری توندوتیژیدا وردە وردە فێری هەڵس وکەوتی تر دەبێ.

سەردان و چاوپێکەوتنەکانی کارمەندى کۆمەڵایەتى منداڵپارێزی و دیداری خێزانەکە هەتا چەند مانگێک هەروا بەردەوام بوو. مندالەکە ودایکی وهەروەها دایك وباوکەکەش لە جێبەجێ کردنی کاروبارەکاندا بە شێوەیەکی کۆنکرێتی یارمەتیان دەدرێت. یارمەتى دایکەکە درا لە چوون بۆ خولى فێربوونى زمانى فینلەندى. دایك وباوکەکە فێردەکرێن کەچۆن داوای باخچەى ساوایان بۆ منداڵە بچوکەکەى خێزانەکە بکەن و چۆن بەشوێن سەرگەرمی بۆ منداڵە 9 ساڵانەکەىان بگەڕێن. کوڕەکە دەیویست یارى تۆپى پێ بکات، فەرمانبەرایەتى کاروبارى کۆمەڵایەتیش یارمەتی ئابووری بۆ خەرجی سەرگەمی دەدات.  باوکەکە بەردەوام بوو لە هاتوچۆکردنى گرووپى گفتوگۆکردن بۆ پیاوان و، هەروەها دەستی کرد بە خوێندن لە خولی فێرکاری بەمەبەستی چوونەسەرکار.

ئەمەی دواتر بخوێنەرەوە

لاو تووشی کێشە بووە

لاو تووشی کێشە بووە

ناکۆکیەکانی نێوان لاو و دایك وباوکی

ناکۆکیەکانی نێوان لاو و دایك وباوکی

منداڵ، ماڵێك نیە لێی جێگیر بێت

منداڵ، ماڵێك نیە لێی جێگیر بێت

فەرهەنگۆك

لەم فەرهەنگۆکەدا باس لە مانای گرنگترین ئەو دەستەواژانە دەکرێت کە پەیوەندیان بە منداڵپارێزیەوە هەیە.

فەرهەنگۆك

دایبخه