Skip to content

Lastensuojelu.info has been renewed

The new site has just been launched. If you notice any technical errors or deficiencies in the content, please give us feedback

Give feedback

هەموو خێزانەکان جاروبار پێویستیان بە پشتیوانی هەیە

ماڵپەڕی () زانیاری بنەڕەتی سەبارەت بە خزمەتگوزاریەکانی خێزانی منداڵدار لە فنلەندا بە چەندین زمان پێشکەش دەکات. ماڵپەڕەکە بەتایبەتی ڕووبە دایکان وباوکانی کۆچبەر و بۆ ئەو پیشەوەرانەی کە لەگەڵیاندا کاردەکەن.

کۆمەڵگا بەچەندین شێوە پشتیوانی خێزان دەکات وە بۆ باری جۆراوجۆری ژیان پشتیوانی و یارمەتی بەدەست دێت. یارمەتی و ڕاوێژ لە بەشی خزمەتگوزاریەکانی مندالان و خێزانەکان، رێکخراوەکان، کۆمەڵەکان وە هەروەها لە کڵیساکان و باقی کۆمەڵە ئایینیەکانی تری شارەوانیەکان بەدەست دێت.

""
""

مافەکانی منداڵ

بنەمای هەموو خزمەتگوزاریەکانی منداڵ و خێزان بەگوێرەی دەستور و یاسا دارێژراوە. لە دەستوری فنلەندا کۆمەڵەکان، ئەو پرینسیپانەی کە لە ئاستی جیهاندا لەسەری رێکەوتون لەبەرچاو دەگیرێ. لەبارەی منداڵەوە گرینگترینیان پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتوەکانی مافەکانی منداڵە.

مافەکانی منداڵ

""

دایك وباوکایەتی و پەیوەندی نێوان دوو هاوسەر

کۆمەڵکا رێنوێنی وڕاوێژ پیشەکەشی خێزانەکان دەکات بو پشتیوانی لە دایکایەتی وباوکایەتی، پەروەردەی منداڵ و پەیوندی دوو هاوسەر

دایك وباوکایەتی و پەیوەندی نێوان دوو هاوسەر

""

پشتیوانی بۆ ژیانی رۆژانە

لە فنلەندا کۆمەڵگا بە شێوەی جۆراوجۆر یارمەتی دایکان وباوکان و منداڵان دەدات. خزمەتگوزاری هاوبەشی زۆر بۆ هەموان هەیە، وەكو ڕاوێژگا پەروەردەی منداڵی بچوك یان فێرگە.

پشتیوانی بۆ ژیانی رۆژانە

""

خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی

لە فنلەندا بە یاسا مافی هەموو کەسێك پارێزراوە تا لە کاتی پێویستدا یارمەتی وەربگرێت. ئەگەر لەرێگەی هەموو خزمەتگوزاریە هاوبەشەکانەوە ئەو یارمەتیەی وەرگیراوە بەش نەکات، ئەوا دەتوانیت یارمەتی لە سەرپەرشتی کۆمەڵایەتی و منداڵپارێزەوە وەربگریت.

خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی

""

منداڵپارێزی

لە پەیوەند بە منداڵپارێزیەوە زۆر جار ترسێك هەیە، کە گوایە منداڵە دەبەن. لە ڕاستیدا هەوڵ دەەدرێت هەمیشە یارمەتی منداڵەکە بدرێت بەشێوەیەك، کە بتوانێ لە مالەوەی خۆیاندا لەگەڵ خێزانەکەیدا بژی.

منداڵپارێزی

""

چەند چیرۆکێکی ڕاستەقینە

هەموو خێزانێك جاری واهەیە پێویستی بە یارمەتی دەبێت. هەندێك جار کێشە و نیگەرانیەکانیان لەوانەیە گەورە ببنەوە، کە ئیتر گرنگە لەوکاتەدا بزانیت، کە یارمەتی بەدەست دێت. لەو چیرۆکە ڕاستەقینانەدا وێنای ئەوە دەکرێت کە یارمەتی و پشتیوانیەکان چین کە خێزانە کۆچبەرەکان لەو رێکخراو و خزمەتگوزاریانەی تایبەت بە منداڵ و خێزانن بەدەستیان هێناوە.

چەند چیرۆکێکی ڕاستەقینە

فەرهەنگۆك

لەم فەرهەنگۆکەدا باس لە مانای گرنگترین ئەو دەستەواژانە دەکرێت کە پەیوەندیان بە منداڵپارێزیەوە هەیە.

فەرهەنگۆك

دایبخه