Skip to content
""

پشتیوانی بۆ ژیانی رۆژانە

لە فنلەندا کۆمەڵگا بە شێوەی جۆراوجۆر یارمەتی دایکان وباوکان و منداڵان دەدات. خزمەتگوزاری هاوبەشی زۆر بۆ هەموان هەیە، وەكو ڕاوێژگا،  پەروەردەی منداڵی بچوك  یان فێرگە.

پشتیوانی دەتوانرێ بەدەست بێت

هەموو خێزانێك جاروبار پێویستی بە پشتیوانی دەبێ و هەموو دایکان وباوکانێك لە کاتی پەروەردەکردنی منداڵەکانیاندا رووبەڕووی کات وساتی زەحمەتیش دەبنەوە. دایك وباوکی کۆچبەر پرۆسەیەکی جێگەوتنی خۆی هەیە کە لەوانەیە پێویستی بە هێز وتوانایەکی ئێجگار زۆر هەبێ، کە لەوانەیە پشتیوانی کردنی گەورەبوون و گەشەکردنی منداڵەکەی یان خوێندنی لە فێرگەدا هەندێ جار بۆی زەحمەت بێ شوێنی بکەوێت.

باخچەی منداڵان کە پەروەردەی مندالی بچوك دەکەن، ڕاوێژگا وهەروەها فێرگەش لەگەڵ سەرپەرشتی کۆمەڵایەتی و منداڵپاریزدا هاوکاری دەکەن. لەهەموو ئەو لایەنانەوە دەتوانیت ڕێنوێنی، ڕاوێژ و پشتیوانی بۆ دایکایەتی وباوکایەتی و کێشەکانی ژیانی رۆژانە بەدەست بهێنیت. بێجگە خزمەتگوزاریەکانی خودی شارەوانیەکان زۆر رێکخراو، کلێسا و کۆمەڵە ئایینیەکان یارمەتی وپشتیوانی گونجاو بۆ بارە جیاوازەکانی ژیان پێشکەش دەکەن، وەکو یارمەتی پێراگەیشتن بە منداڵ یان کەسی یارمەتیدەر- خێزانی یارمەتیدەر- یان چالاکی یارمەتی هاوتایی.

داوای یارمەتی بکە

زۆرجار لە ماڵپەڕی شارەوانیەکاندا دوگمەیەك دەبینرێت  ”پێویستیم بە یارمەتیە” یان “داوای یارمەتی بکە”، کە بە چرکاندنی دەتوانی داوای پەیوەندی کردن بکەیت بەشێوەیەکی متمانەکراو.

زۆرێك لە رێکخراوەکان وەك شارەوانیەکان لە ماڵپەڕەکانیاندا دەتوانرێ لە ئینتەرنێتەوە قسەوباس بکرێت لە چاتی جۆراوجۆردا. لەوێوە دەتوانرێت هەروەها ڕاوێژ بدرێت سەبارەت بە کەڵك وەرگرتن لە خزمەتگوزاریەکان.

خزمەتگوزاریەکان و چالاکیەکانی منداڵان و خێزانەکان پێکەوە کۆدەکرێنەوە وەك مەڵبەندێکی خێزان

مەڵبەندی خێزان بە مانای هەموو خزمەتگوزاریەکانی منداڵان، لاوان و خێزانەکان پێکەوە، کە خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی –و تەندروستی بۆ خیزانی منداڵدار، خزمەتگوزاری رۆشنبیری و چالاکی رێکخراوەکان و کلێساکان و باقی کۆمەڵە ئایینیەکان لە خۆی دەگرێت. شوێنەکانی یەکتر بینینەوەی خێزانەکان بەشێكن لە مەڵبەندی خێزان.

ئامانجی چالاکی مەڵبەندی خێزان بەهێزکردنی هاوکاری نێوان لایەنەکانە کە لەگەڵ منداڵان و خێزانەکاندا کاردەکەن، بۆ هەر خێزانێك یارمەتی پێویست بە دروستی و لە کاتی خۆیدا، بە ئاسانی و بەدەست ئاواڵەییەوە بەدەست بهێنێت.

ئەمەی دواتر بخوێنەرەوە

شوێنەکانی یەكتر بینینەوە

شوێنەکانی یەكتر بینینەوە

ڕاوێژگا

ڕاوێژگا

پەروەردەی منداڵی بچوك

پەروەردەی منداڵی بچوك

فێرگە

فێرگە

کار لەگەڵ لاواندا

کار لەگەڵ لاواندا

فەرهەنگۆك

لەم فەرهەنگۆکەدا باس لە مانای گرنگترین ئەو دەستەواژانە دەکرێت کە پەیوەندیان بە منداڵپارێزیەوە هەیە.

فەرهەنگۆك

دایبخه