Skip to content

""

خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکانی خێزانی منداڵدار

مندال و خێزان دەتوانن وەك کارداری سەرپەرشتی کۆمەڵایەتی لە خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکانەوە یارمەتی و پشتیوانی جۆراوجۆر بەدەستبهێنن

خزمەتگوزاری ماڵەوە بۆ خێزانەکانی منداڵدار

خێزانەکانی منداڵدار مافیانە لە شارەوانیەوە خزمەتگوزاری ماڵەوە بە شێوەیەکی کاتی بەدەست بهێنن بە بێ ئەوەی کارداری منداڵپارێزی بن. خزمەتگوزاری ماڵەوە دەتوانرێ بۆ نموونە بۆ باری خێزانەکە، بۆ ماندووبوون، بۆ نەخۆشی، منداڵ بوون یان بۆ کەم ئەندامەتی بەدەست بێت. ئەوە یارمەتیەکی نەخشەدار و کرداریە، بۆ پشتیوانی لە خێزان و ڕاوێژ پێ دانی لە پەیوەند بە بابەتەکانی ژیانی رۆژانە، سەرپەرشتی منداڵ و گەورەکردنی وهەروەها سەرپەرشتی کاروباری ناوماڵ. خزمەتگوزاری ماڵ بە مانای بەردەوام پاكوخاوێنکردنی هەفتانە یان سەرپەرشتی رۆژانەی منداڵ نیە، بەڵکو بەمانای تێپەربوونو زاڵبوونە بەسەر کاتێکی زەحمەتدا. خزمەتگوزاری ماڵ دەتوانیت بەگوێرەی بوونی سەرچاوەکانی شارەوانی خۆتەوە بەدەست بهێنیت.

یارمەتی کاروباری خێزان ڕاستەوخۆ بۆ ماڵەوە

کاروباری خێزان پێدەچێت لەشێوەی قسەوباس بێت، ڕاوێژ و یارمەتی دانی دایك باوك بێت لە پەروەردەکردندا. هەروەها دەتوانێ یارمەتیدانی خێزان بێت لە کاروباری رۆژانەدا، وەك ئەنجامدانی هەندێ بابەت یان ئەنجامدانی کاروباری ماڵەوە یان رێکخستنی هەندێ کاروچاڵاکیە کە یارمەتی باشگوزارەنی منداڵ دەکات.

 

کەسی پشتیوان یان خێزانی پشتیوان

منداڵ یان خێزان دەتوانێت کەسێکى پشتیوان یان خێزانێکى پشتیوانى هەبێت. کەسى پشتیوان، کەسێکی گەورەساڵە، کە بۆنموونە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی فێرگە یارمەتیدەر دەبێت یاخود لە کاتی بەجێگەیاندنی سەرگەرمیەکاندا هاودەمی منداڵەکە دەبێت. خێزانى پشتیوان خێزانێکى ئاساییە، کە منداڵەکە دەتوانێت بەپێى ڕێکەوتن بچێت بۆلایان بۆ نموونە لە رۆژەکانی کۆتایی هەفتەدا. کەسە پشتیوانەکان یان خێزانە پشتیوانەکان لەسەر کارەکانیان ڕادەهێنرێن.

 ڕاوێژی پەروەردە – و خێزان

هەندێ جار بابەتێك لە پەیوەند بە گەشەکردن یان هەڵسوکەوتی منداڵەوە نیگەرانی دروست بکات. لەوانەیە منداڵەکە لە پەروەردەی تەمەنی منداڵیدا، لە فێرگەدا یان لەگەڵ هاوڕیەکانی کیشەی لێ دەربکەوێت. لەو کاتەدا دەکرێت پەناببرێت بۆ  ڕاوێژگای خێزان. لەوێدا دەتوانرێ یارمەتیش بۆ چارەسەری ناکۆکیەکانی نێوان دوو هاوسەرەکە و نیگەرانی باری هاوسەرگێری بەدەست بێت.

ڕاوێژی پەروەەردە – وخێزان پشتیوانی گەشەکردنی منداڵ و لاوان، دایکایەتی وباوکایەتی وهەروەها ژیانی هاوسەری دایك وباوك دەکات. لە ڕاوێژی پەروەەردە – وخێزاندا پیشەوەرانی جۆراوجۆر کار دەکەن: دەروونناس، کارمەندی کاروباری کۆمەڵایەتی، دوکتۆر، تیراپیاکاری واژە، راوێژکاری خێزان و تێراپیاکاری خێزان.

پێکهاتن لەسەر بابەتی خێزان

دەتوانرێ داوای یارمەتی لە پێکهاتن لەسەر بابەتی خێزان بکرێت، ئەگەر ئەندامەکانی بنەمالە بۆیان سەخت بێت کە لەسەر جیاوازی ڕاوبۆچوونیان رێکبکەون. بەزۆری هۆی داوای پێکهاتن دەکرێت کە هەڕەشەی جیابوونەوەی هاوسەری هەبێت. پێکهاتن وئاشتبوونەوە لەسەر بابەتی خێزان هەمیشە ئارەزوومەندانەیە، و هەموو ئەندامەکانی خێزانەکە یان یەکێکیان دەتوانن کەڵکی لێ وەربگرن.

پێکهاتن لەسەر بابەتی خێزان بەزۆری لە راوێژی پەروەردە- وخێزان ئەنجام دەدرێت، بەلام شارەوانی دەتوانێ خزمەتگوزاریەکان لە شوێنی تریشەوە بکڕێ.

 چالاکی گروپی هاوتایی

مەبەست لە چالاکى گرووپى هاوتایی ئەو گروپانەن، کە دەتوانی بچینە ناوەوە بۆ قسەوباس کردن لەس بابەت و پرسی جۆراوجۆر لەگەڵ کەسانێکدا کە لە هەلومەرجێکی وەك یەکدا ژیان بە سەر دەبەن. زۆربەی کەس و کار و دۆست ورەفیقی دایك و باوکە کۆچبەرەکان دوور لەوان دەژین، بۆیە دەکرێ لە جێی ئەوە، ئەوان لە یانەو گروپەکانی تردا خەڵکی تر ببینن. بەگشتى لەو یانە و گروپانەدا چالاکی وەک خواردن دروستکردن، کارى دەستی یان کاری دیکەی ئەوتۆ ئەنجام دەدرێ کە مرۆڤ دەتوانێ لە کاتی پشوودا لەگەڵیاندا قسەوباس بکا و ئاشنا ببن بەیەکتری.

 

خزمەتگوزاریەکانی پێڕاگەیشتن و تێراپیا

ئەگەر بۆ توانابەخشینی منداڵ پێویست بە خزمەتگوزاریی وەک پەرستاری و تێراپیا هەبێت، ئەوا ئەو خزمەتگوزارییانەی بۆ رێکدەخرێت. ئەگەر منداڵ کێشەی لە توانایی فێربووندا هەبێت، دەروونناس و یاریدەدەری باری کۆمەڵایەتی فێرگە linkki sanastoon  یاریدەدەری باری کۆمەڵایەتی فێرگە (تەماشای فەرهەنگۆك بکە) دەتوانن بە مەبەستی بەهرەمەندبوونی لە خزمەتگوزاریی پێویست، رێنوێنی بکەن.

ئەمەی دواتر بخوێنەرەوە

بوون بە کارداری سەرپەرشتی کۆمەڵایەتی

بوون بە کارداری سەرپەرشتی کۆمەڵایەتی

فەرهەنگۆك

لەم فەرهەنگۆکەدا باس لە مانای گرنگترین ئەو دەستەواژانە دەکرێت کە پەیوەندیان بە منداڵپارێزیەوە هەیە.

فەرهەنگۆك

دایبخه