Skip to content

""

چاودێری پاشینە

دوای جێگۆڕکێ منداڵەکە یان لاوەکە ئەشێ جارێ هەر پێویستى بە پشتیوانیى و یارمەتى هەبێت. ئەمە پێی دەوترێ چاودێریى پاشینە. بەگوێرەی یاسا ئەو لایەنەی کە وەك  چاودێری کۆمەڵایەتیە دەبێ چاودیری پاشینە بۆ منداڵ یان لاو رێکبخات، ئەگەر منداڵەکە بۆ لانی کەم شەش مانگ لەژێر چاودێری کاربەدەستاندا بوە یان بۆ کاروباری یارمەتی چاودێری ئازاد  جێگۆركی کراوە.

مەبەست لە چاودێریى پاشینە ئاسانکاری بۆ منداڵەكە یان لاوەکە بکرێت تا سەربەخۆ بێت یان بۆ ماڵەوە بگەڕێتەوە. چاودێریى پاشینە دەتوانرێ پێشکەشی لاوی سەروتەمەنیش بکرێت واتە سەروو هەژدە ساڵ تا ئەو کاتەی تەمەنی دەبێتە ٢٥ ساڵ. لەگەڵ لاوەکەدا پێکەوە رێکەوتن دەکرێت و نەخشە دادەرێژرێت، سەبارەت بەوەی کە ئەو خزمەتگوزاری و کاروباری پشتیوانیەی کەلە چاودێری پاشینەدا پێشکەش دەکرێت بەکردەوە یانی چی. چاودێری پاشینە دەتوانێ بۆ نموونە ، یارمەتیدانى جێنشینی بێت، یارمەتی بژێوی ژیان بێت، کار یان خوێندن بێت.

ئەمەی دواتر بخوێنەرەوە

رێگاکانی مافپارێزی

رێگاکانی مافپارێزی

وەك کارداری منداڵپارێزی

وەك کارداری منداڵپارێزی

چارەسەری ئازاد پلەی یەکەمە

چارەسەری ئازاد پلەی یەکەمە

فەرهەنگۆك

لەم فەرهەنگۆکەدا باس لە مانای گرنگترین ئەو دەستەواژانە دەکرێت کە پەیوەندیان بە منداڵپارێزیەوە هەیە.

فەرهەنگۆك

دایبخه