Skip to content

""

چارەسەری ئازاد پلەی یەکەمە

پرنسیپی بنەڕەتی لە منداڵپارێزیدا پشتیوانی کردنی سەرپەرشتکارانی منداڵە لە پەرەروەردەدا. لەبەرئەوە هەمیشە یەکەمین شت هەوڵێ یارمەتیدانی خێزان دەدرێت بە ناوی رێگا سووکتر، کە پێی دەڵێن شێوەی یارمەتیدانی چارەسەری ئازاد.

رێگاکانی یارمەتی چارەسەری ئازاد هەمیشە ئارەزوومەندانەیە و لەسەر بنەمای هاوکاری لەگەڵ خێزاندا بنیاتنراوە. بەشى هەرەزۆری کارەکانى منداڵپارێزی، بەشێوەی یارمەتی چارەسەری ئازاد ئەنجام دەکرێت.

ئەگەر لە دواى ڕوونکردنەوە بەو ئەنجامە گەیشتین، کە منداڵەکە و خێزانەکە پێویستیان بە یارمەتیە، ئەوا نەخشەیان بۆ دادەرێژرێت کە تێیدا دەنووسرێت بۆ چ شتێك پێویست بە یارمەتی دەکات و ئەو یارمەتیەش چین کە دەبێ بدرێت.نەخشەکە بە شێوازی نووسراو دادەنرێت و بەمە دەگوترێت نەخشەی منداڵپارێزی کاردار.

Linkki نەخشەی کاردار (تەماشای فەرگەنگۆك بکە) نەخشەی کاردار هەمیشە پێکەوە لەگەڵ منداڵەکە و خێزانەکەدا دادەڕێژرێت. بە پێى پێویستیش، بەلایەنى کەمەوە ساڵى جارێك، چاو بە نەخشەکە دەخشێنرێتەوە. لە کاتى چاوپێخشانەوەدا سەیری ئەوە دەکرێ کە لە بنەمادا لە سەر چ شتێك ڕێکەوتوون و ئەوەش

کاروباری یارمەتیدەرانەی چارەسەری ئازاد

منداڵ و بنەماڵەکەی وەك کارداری منداڵپارێزی دەتوانن  خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی بۆ خێزانی منداڵدار کە پێشووتر باس کرا، بەدەست بهێنن، سەرەڕای ئەوانەش دەتوانرێ کاروباری یارمەتیدەرانەی چارەسەری ئازاد پێشکەش بکرێت، کە دەتوانێ بۆ نموونە:

  • خزمەتگوزاری چارەسەر- و تێراپیا بێت
  • کاری خێزانی چڕوپڕی منداڵپارێزی
  • یارمەتی ئابوری
  • توانابەخشینی خێزانی
  • جێگۆڕکێ کورتماوە بۆ منداڵ وەك کاروبارێکی یارمەتیدەرانەی چارەسەری ئازاد

توانابەخشینی خێزانی بریتیە ئەنجامدانی کاروبارەکانی توانابەخشین بۆ هەموو خێزانەکە لە بنکەیەكدا. دەکرێت ئەم کارانە شەوانە رۆژی بێت یان لەشێوەی رۆژانەدا بێت.توانابەخشینەکە دەتوانێ ئەنجام بدریت لە بنکەی چارەسەری بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و ئەلکحولدا یان لە هەر بنکەیەکی تری تایبەتی بە کاری توانابەخشین بێت یان لە چارەسەری خێزاندا. ئامانجی تاوانابەخشینی خێزان زەمانەت کردنی ئاسایشی ژینگەی گەشەسەندنی منداڵەکە، یارمەتی دایك وباوکەکە لە ئەرکی پەروەردەدا و بەهێزکردنی تاقەت وتوانای خێزانەکە.

جێگۆڕکێی کورت ماوە رێگاچارەی هاوبەشە

لە هەلومەرجی دژواردا دەتوانرێ منداڵ یان هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەی وەکوو کارێکی یاریدەدەرانەی بەشی چاودێری ئازاد، لە دەرەوەی ماڵەوە بۆ ماوەیەكی کورت نیشتەجێ بکرێن. Linkki sanastoon  جێگۆرکێی چارسەری ئازاد (تەماشای فەرهەنگۆك بکە) هەمیشە ئارەزوومەندانەیە.
دەکرێ منداڵەکە بۆ ماوەیەکی کورت جێگۆڕکێی پێ بکرێت، ئەگەر مەزەنەی ئەوە بکرێت کە هەلومەرجەکە لەماوەیەکی کورتدا چاك دەبێت. بۆ نموونە ئەگەر پەیوەندی نێون لاوێك و دایك وباوکەکەی بەشێوەیەك تووشی قەیران بووبێت کە ژیان لە یەک شوێندا بۆیان زەحمەت بێت، دەکرێت لاوەکە بۆ ماوەیەك لە شوێنێك لە دەرەوەی ماڵەوە بژی. لەو حاڵەشدا دایك وباوك بەتەواوی بڕیار لە سەر کاروبارەکان وسەرپەرشتی منداڵەکە دەدەن. لەماوەی توانابەخشینی کێشەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان یاخود کێشەی دەروونی دایك و باوك دەشێ هەموو ئەندامانی بنەماڵە بۆ ماوەیەکی کورت بۆ بنکەیەکی تایبەت بگوێزنەوە. لە کاتی پێویستدا دەکریت بڕیاری جێگۆرکێی چارەسەری ئازاد بە پەلەش بدرێ.

ئەمەی دواتر بخوێنەرەوە

پێڕاگەیشتنی جێگر

پێڕاگەیشتنی جێگر

چاودێری پاشینە

چاودێری پاشینە

رێگاکانی مافپارێزی

رێگاکانی مافپارێزی

فەرهەنگۆك

لەم فەرهەنگۆکەدا باس لە مانای گرنگترین ئەو دەستەواژانە دەکرێت کە پەیوەندیان بە منداڵپارێزیەوە هەیە.

فەرهەنگۆك

دایبخه